لیز ترەس، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دوای 45 رۆژ لە دەستبەکاربوونی لە پۆستەکەیدا، ئەمڕۆ دەستی لەکارکێشایەوە.
لیز ترەس، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و سەرۆکی پارتی پارێزگاران دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند، گوتیشی: ماوەی یەك هەفتە لە پۆستەکەمدا دەمێنمەوە تا جێگرەوەم بۆ دەستنیشان دەکرێت.
لیز ترەس باسی لەوەشکرد، “حکومەتەکەم تووشی ناسەقامگیرییەکی گەورەی ئابووریی نێودەوڵەتی بووە، دانبەوەدا دەنێم، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخە ناتوانم ئەو ئەرکانە جێبەجێبکەم کە لە ئەستۆمە”.