سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

له‌ ئه‌ڵمانیا كه‌سێك به‌ چه‌قۆ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر هاووڵاتییان

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌ شارێكی ئه‌ڵمانیا كه‌سێك به‌ چه‌قۆ هێرشی كردۆته‌ سه‌ر هاووڵاتییان و له‌ ڕووداوه‌كه‌ش كوژرا و بریندار هه‌یه‌.

خالید عه‌لی په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له‌ ئه‌ڵمانیا پێی ڕاگه‌یاندین: دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌ شاری لودڤیگسهافن له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌ڵمانیا كه‌سێك به‌ چه‌قۆ هێرشی كردۆته‌ سه‌ر هاووڵاتییان.

ڕاشیگه‌یاند: به‌ چه‌قۆی هێرشكه‌ره‌كه‌ دوو هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و چه‌ند كه‌سێكی تریش بریندار بوون.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانی پۆلیس ته‌قه‌یان له‌ چه‌قۆ وه‌شێنه‌كه‌ كردووه‌ و برینداریان كردووه‌ و دواتریش ده‌ستگیر كراوه‌‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ تا ئێستا هۆكاری وه‌شاندنی چه‌قۆكان له‌لایه‌ن تۆمه‌تباره‌كه‌وه‌ دیار نییه‌ و پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستپێكردووه‌.