سبه‌ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا سه‌ردانی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی پاریس ده‌كات و تاجه‌گوڵینه له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌و موسڵمانانه داده‌نێت، كه له ریزی سه‌ربازانی فه‌ره‌نسا له میانه‌ی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م گیانیان له‌ده‌ستدا.
كۆشكی ئیلیزێ بڵاویكرده‌وه، سبه‌ی ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، سه‌ردانی گه‌وره‌ترین مزگه‌وت له پاریس ده‌كات، كه له 20ـی ئۆكتۆبه‌ری 1922 به‌ردی بناغه‌ی دانرا و له‌وێ یادی ئه‌و سه‌ربازه موسڵمانه فه‌ره‌نسییانه ده‌كاته‌وه، كه ژماره‌یان 100 هه‌زار سه‌رباز بوو له ریزی سوپای فه‌ره‌نسا له چوارچێوه‌ی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م (جه‌نگی فه‌ردان) گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ماكرۆن گوتارێك له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی پاریس پێشكه‌ش ده‌كات، تێیدا باس له په‌یوه‌ندی نێوان موسڵمانانی فه‌ره‌نسا و ده‌وڵه‌ت ده‌كات.
مزگه‌وتی گه‌وره‌ی پاریس به یه‌كه‌مین مزگه‌وت له‌و فه‌ره‌نسا داده‌نرێت، پێشتریس فرانسو هولاند و نیكولا ساركۆزییش سه‌ردانییان كردووه.