باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كیێڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا، داوای له هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی كرد، له رێی وشكانییه‌وه به په‌له له ئۆكرانیا بچنه ده‌ره‌وه.
باڵیۆزخانه‌كه به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركردووه و تێیدا هاتووه: رووسیا به‌رده‌وامه له وه‌شاندنی گورزهكانی و هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌وخۆی بۆ سه‌ر گیانی مه‌ده‌نییه‌كان و ژێرخانی مه‌ده‌نیی ئۆكرانیا درووست كردووه.
هه‌روه‌ها هاتووه: پێویسته هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكایی خۆیان بپارێزن و ده‌ستبه‌جێ له ئۆكرانیا ده‌ركه‌ون و به ڕێگه‌ی وشكانیی خۆیان بگه‌یه‌ننه ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا ڕایگه‌یاند، به چه‌كی پێشكه‌وتوو و مه‌ودا درێژ توانراوه پێگه‌ی سه‌ركردایه‌تی سه‌ربازیی ئۆكرانیا و سیستمی په‌یوه‌ندییه‌كان و وزه‌ی سوپای ئۆكرانیا تێكبشكێنرێت.