رەمەزان قادیرۆڤ، سەرۆکی چیچان یەکێك لە سەرکردە نزیکەکانی ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا، رایگەیاند لەلایەن پوتنەوە پلەی بۆ جەنەراڵ بەرزکراوەتەوە.
بە گوێرەی سەرۆکی چیچان، بڕیاری پلەبەرزکردنەوەی قادیرۆڤ بەتایبەتی لەلایەن پوتنەوە پێی راگەیەندراوە.
قادیۆرڤ گوتیشی: سەرۆکی رووسیا پلەی جەنەراڵی پێبەخشیم، ئەمە پلەبەرزکردنەوەیە بۆ من.
ئێستا هێزەکانی چیچان هاوشانی سوپای رووسیا دژی هێزە ئۆکرانییەکان دەجەنگن و، قادیرۆڤ لەم هەفتەیەدا داوای بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی تاکتیکی لە رووسیا کرد، ئەمەش پاش ئەوەی هێزەکانی رووسیا ناچاربوون لە شارۆچکەی لیمان لە ئۆکرانیا بکشێنەوە.
له 24ی شوبات/ فێبرایهتی 2022 سوپای رووسیا هێرشیكرده سهر ئۆكرانیا، دواتر ئەمەریکا و وڵاتانی رۆژئاوا چەندین سزای جۆراوجۆریان بەسەر مۆسکۆدا سەپاند، هەروەها جموجۆڵی بازرگانی له ئۆكرانیا به تهواوهتی وهستا و بههۆی ئهو جهنگهوه كیێڤ نهیتوانی بهندهرهكانی خۆی بۆ ههناردهكردنی دانهوێڵهی وڵاتهكهی بهكاربهێنێت.