ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیای ئیتیحادی واژووی له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه‌كانی زابۆریژه، لۆگانسك، دۆنیتسك و خێرسۆن بۆ سه‌ر رووسیای ئیتیحادی كرد.
له مه‌راسیمێكی گه‌وره‌دا، كه به‌و بۆنه‌یه رێكخرابوو، پوتن واژووی له‌سه‌ر ئه‌نجامی ریفراندۆمی هه‌رێمه‌كان كرد و گوتارێكی ئاراسته‌ی نه‌یارانی سیاسه‌ته‌كانی له وڵاتانی ئه‌وروپا و خۆرئاوا كرد.
چه‌ند په‌یڤێكی پوتن:
– خه‌ڵكی لۆگانسك و دۆنیتسك و خێرسۆن و زابۆریژیا، خۆیان به ئازادانه بڕیاریان داوه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر رووسیا و ئه‌وه مافی خۆیانه.
– مافی چاره‌ی خۆنووسین، مافێكی بنه‌ڕه‌تییه و باوباپیرانمان خوێنیان بۆ ئه‌و خاكه رشتووه.
– له شه‌ڕی دووه‌می جیهانییدا، باوباپیرانمان خوێنێكی زۆریان بۆ ئه‌و ناوچانه و پاراستنیان رێشتووه.
– پاڵه‌وانه‌كانی رووسیا به‌رگریان له‌و خاكه كردووه.
– ده‌مه‌وێت رژێمی كیێڤ و ئه‌وانه‌ی هه‌ڵی ده‌سووڕێنن له خۆرئاوا باش ببیستن، له‌مڕۆوه خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه بۆ هه‌میشه هاووڵاتی رووسیان.
– هه‌موو زه‌وییه‌كانمان ده‌گێڕینه‌وه و گه‌له‌كانمان ده‌پارێزین.
– ژیانێكی كه‌رامه‌تمه‌ندانه بۆ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه دابین ده‌كه‌ین.
– پێویسته كیێڤ رێز له هه‌ڵبژاردنی خه‌ڵكی كۆماره‌كانی دۆنیتسك و لۆگانسك و كه‌رته‌كانی خێرسۆن و زابۆریژیا بگرێت.
– داوا له كیێڤ ده‌كه‌ین دانووستان بكه‌ین، به‌ڵام قسه له‌سه‌ر بژارده‌ی گه‌لی رووسیا ناكه‌ین.
– ده‌مامكی خۆرئاواییه‌كان كه‌وت، كه له 1991ه‌وه ده‌وروخولی رووسیا ده‌ده‌ن.
– خۆرئاوا سیاسه‌تێكی ئیستعمارانه‌ی هه‌یه و ده‌یه‌وێت ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر جیهاندا و سیستمه‌كانی ناوی بهاڕێت.
– ئامانجی سه‌ره‌كی خۆرئاوا فكر و فه‌لسه‌فه‌ی ئێمه‌یه، خۆرئاوا پێویستی به رووسیا نییه، به‌ڵام ئێمه پێویستمانه.
– خۆرئاوا له دووفاقی و مامه‌ڵه‌ی دوو پێوانه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م رێككه‌وتن و په‌یماننامه‌كان بووه‌ته‌وه.