سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا: مەرجەکانی پێدانی فیزە ئاسان دەکات

بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئابووری بەریتانیا و دابینکردنی دەستی کاری زیاتر، لیز ترەس، سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا پلانی هەیە ئاسانکاری لە پێدانی فیزادا بکات.

بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی زە گاردیانی بەریتانی، بەریتانیا کرێکاری بیانی وەردەگرێت و مەرجەکانی پێدانی ڤیزا ئاسان دەکات، ئەمەش بەھۆی کەمی دەستی کار لە ناوەندە بازرگانی و پیشەسازییەکاندا.

رۆژنامەکە باسی لەوەشکردووە، سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا مەرجەکانی پێدانی ڤیزا بۆ کرێکارانی بیانی ئاسانتر دەکات و پێشبینی دەکرێت یاساکانی پەیوەست بە کۆچبەرانیش ھەڵبوەشێنێتەوە.

لیز ترەس لە ماوەی کەمپەینی خۆیدا بۆ سەرۆکایەتی پارتەکەی، بەڵێنی ئەوەیدا دەستی کاری زیاتر بۆ کەرتی کشتوکاڵ دابینبکات، کە بەهۆی رەشنووسی برێکست و یاساکانی پەیوەست بە کۆچبەرانەوە، خاوەنکارانی بەریتانیا دووچاری کەمی دەستیکار هاتبوون.

ئاماژە بەوەشدرا، خاوەنکارانی بەریتانیا ناڕەزایەتییان دەربڕیووە و داوایان کردووە حکومەتی بەریتانیا مەرجەکانی پێدانی ڤیزا ھەڵبگرێت.

لەلایەکی دیکەوە، ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێسی ئەمەریکی بڵاویکردەوە، ئیدارەی حکومەتی بەریتانیا رەتی نەکردەوە کە سەرۆکوەزیران پلانی هەیە ئاسانکاری بۆ هاتنی کرێکارە بیانییەکان بکات.

ھەواڵی زیاتر