پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

ڕووسیا له‌باره‌ی ده‌نگۆی هه‌وڵی تیرۆركردنی ڤلادیمێر پووتین زانیاری خسته‌ڕوو

حكوومه‌تی ڕووسیا ڕه‌تی كرده‌وه‌ سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان ڤلادیمێر پووتین له‌ مۆسكۆی پایته‌خت هه‌وڵی تیرۆركردنی درابێت.

دیمیتری پیسكۆف سكرتێری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی ڕووسیا ڕایگه‌یاند: ده‌نگۆ و هه‌واڵی هه‌وڵی تیرۆركردنی ڤلادیمێر پووتین ڕاست نییه‌.

پیسكۆف جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی ده‌گوترێ له‌ ڕۆژی چوارشه‌می ڕابردوو له‌ شاری مۆسكۆ هه‌وڵی تیرۆركردنی پووتین درابێت و به‌ په‌رجوو ڕزگاری بووبێت، دووره‌ ڕاستییه‌وه‌ و هیچ بنه‌مایه‌كی نییه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنێ پێنجشه‌م پووتین سه‌رۆكی ڕووسیا سه‌ردانی سه‌مه‌رقه‌ندی كردبوو و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی توركیا و ئێران و ئازه‌ربایجان و بیلارووسیا و چه‌ند سه‌رۆك و به‌رپرسێكی تریش كۆبووه‌وه‌.