سەرۆکی ئۆکرانیا تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو 

ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو، بەڵام برینەکەی سەخت نییە.

سەرۆکایەتی ئۆکرانیا ئاشکرای کرد، شەوی رابردوو ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، لە کیێڤ-ی پایتەختی ئۆکرانیا تووشی رووداوی هاتووچۆ بووە، بەڵام برینەکەی سەخت نییە و تەندروستی باشە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی ئەیلوولی 2022، سێرگی نیکیفۆرۆڤ، گوتەبێژی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: “لە کیێڤ ئۆتۆمبێلێک لەگەڵ ئۆتۆمبێلی سەرۆکی ئۆکرانیا پێکیانداداوە”.