سەرۆككۆماری تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی رووسیا ئەنجامدا.
بەگوێره‌ی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لە میانه‌ی پەیوەندییه‌كی تەلەفۆنی نێوان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا و ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا، پەیوەندییەکانی ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆ، هەناردەی دانەوێڵە، پێشهاتەکانی وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا و بابەتە ناوچه‌ییه‌كانیان تاووتوێکرد.
ئه‌ردۆغان، بەهۆی کۆچی دوایی دوا سەرۆکی یەکێتیی سۆڤییەتی جاران، میخایل گۆرباچۆڤ، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی پوتن کرد.
باسی له‌وه‌شكرد، کە وەک تورکیا دەتوانن رۆڵی ئاسانکاریی لەبارەی وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا ببینن، وەک چۆن لەبارەی هەناردەکردنی دانەوێڵە رۆڵیانگێڕا.
سەرۆكکۆماری تورکیا و سەرۆکی رووسیا، بۆ بەرەوپێشچوونی وێستگەی ئەتۆمی (ئاککویو)ـی ئه‌تۆمی توركی، وەک ئەوەی پلانی بۆ دانراوە، پێداگریی خۆیان نوێکردەوە.
هەردوولا هاوڕابوون لە رۆژانی 15- 16ـی ئەیلوولدا، لە پەراوێزی (لووتکەی رێکخستنی هاریکاری شەنگەهای) له كازاخستان کۆببنەوە.
مانگی رابردوو هه‌ردوو سه‌رۆكی توركیا و رووسیا له هاوینه‌هه‌واری سوچی له رووسیا كۆبوونه‌وه.
پێشتریش ئاژانسی فرانس پرێس-یش بڵاویكردبووه‌وه، ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ پوتن، له‌باره‌ی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و رووسیا بكاته‌وه.