هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی بەرەوپێشهاتەکانی ئەمدواییەی عێراق راگەیاند

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند، “ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش سەرکۆنەی ئەو کارە توندوتیژانە دەکەن کە لە رۆژانی 29 – 30 مانگی ڕابردوو روویاندا و، نیگەرانی قوڵی خۆیان دەربڕی دەربارەی کوشتن و برینداربوونی ژمارەیەک کەس لەو ڕووداوانە و، ئەندامانی ئەنجومەنەکە ئاگادار کرانەوە دەربارەی ئەرکەکانی حکوومەتی عێراق بۆ گەڕانەوەی ئارامی و یاسا”.

ئەنجومەنەکە داوای هێورکردنەوە و دانبەخۆداگرتنی کرد لە لایەنەکان و پێشوازی لە داواکاریی لایەنەکان کرد بۆ ڕێگریگرتن لە توندوتیژی زیاتر.
ڕاگەیەندراوەکە ئەوەشی زیاد کرد، “ئەندامانی ئەنجومەنەکە داوایان لە هەموو لایەنەکان کرد ناکۆکییە سیاسییەکانیان بە ئاشتییانە چارەسەر بکەن و، ڕێزگرتن لە سەروەری یاسا و مافی گربوونەوەی ئاشتییانە و، خۆ بەدوورگرتن لە توندوتیژی”.