زه‌بیحوڵڵا موجاهید گوته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان ئاشكرایکرد، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله باران بارینه به‌خوڕه‌ی ئه‌فغانستانی گرتووه‌ته‌وه لافاو دروستبووه و تا ئێستا 182 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 250 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوونه.
زه‌بیحوڵڵا داوا له وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تی و ئیسلامی و رێكخراوه مرۆییه‌كان ده‌كات هاوكاری به‌په‌له‌ی حكومه‌ت و شوێنه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانی لافاو بكه‌ن.
گوته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان ئاماژه به‌وه ده‌دات، به‌هۆی لافاوه‌وه زیاتر له 3 هه‌زار خانوو رووخاوه و زه‌ره‌رو زیانێكی زۆر به‌ر كه‌رتی كشتوكاڵی و مه‌ڕ و ماڵاتی هاووڵاتیان له رۆژهه‌ڵاتی وڵات كه‌وتووه.
ساڵانە دەیان هاووڵاتی لە ئەفغانستان بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە دەمرن، بەتایبەتی لە ناوچە گوندنشینە هەژارەکاندا کە خانووەکان بە خراپی دروستکراون و لە مەترسی داڕماندان.