ڤلادمێر پۆتین سەرۆکی روسیا رایگەیاند، خەڵاتێکی هەر ژنە روسیەک دەکەم بە بڕی یەک ملیۆن ڕۆبلە کە دەکاتە ١٦ هەزار دۆلاری ئەمریکی ئەگەر بێت و ئەو ژنە روسیانە بتوانن زیاتر لە مناڵ دروست بکەن.
له رێورهسمێكی تایبه‌تدا ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا دووباره خه‌ڵاتی (دایكی پاڵه‌وان)ـی سه‌رده‌می یه‌كێتیی سوڤیه‌تی زیندوو كرده‌وه. میدیای رووسی هۆكاری زیندووكردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه له‌لایه‌ن پوتنه‌وه ئاشكراكرد و رایگه‌یاند، “به‌هۆی شه‌ڕی نێوان ئۆكرانیا و رووسیا، له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ربازان و هۆشدارییه‌كه‌ی خزمه‌تگوزاری ئاماری رووسی، سه‌رۆكی رووسیا بڕیاریدا خه‌ڵاته‌كه زیندوو بكاته‌وه”.
خزمه‌تگوزاری ئاماری رووسی هۆشدارییان به به‌رپرسانی حكومه‌تی وڵاتهكهیانداوه و رایگه‌یاندووه، مه‌ترسی له‌سه‌ر ژماره‌ی دانیشتووانی رووسیا هه‌یه، له هۆشدارییه‌كه‌دا هاتووه: “پێشبینی ده‌كه‌ین له داهاتوودا ژماره‌ی دانیشتووانی رووسیا له 142 ملیۆن بۆ 132 ملیۆن کەس كه‌مببێته‌وه”.
له‌دوای هۆشدارییه‌كه، پوتن بۆ گه‌وره‌كردنی قه‌باره‌ی هه‌ر خێزانێكی رووسی خه‌ڵاته‌كه‌ی سه‌رده‌می یه‌كێتی سوڤیه‌تی زیندووكرده‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی ژنێك خه‌ڵاته‌كه بباته‌وه، پێویسته هه‌ر 10 مناڵی زیندوو و سه‌لامه‌تبن.
له سه‌رده‌می یه‌كێتی سوڤیه‌تدا خه‌ڵاتی (دایك پاڵه‌وان) ده‌درا به‌و ژنه رووسییانه‌ی 10 مناڵ یان زیاتریان ده‌بوو و، زیاتر له 400 هه‌زار ژنی رووسی توانیان خه‌ڵاته‌كه ببه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌دوای له‌ناوچوونی یه‌كێتییه‌كه له ساڵی 1991 زایینی، خه‌ڵاته‌كه‌ش نه‌ما. دوێنێ چوارشه‌ممه 18ـی ئابی 2022، سه‌رۆكی رووسیا دووباره خه‌ڵاته‌كه‌ی زیندوو كرده‌وه.