چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

كاریگەری ئاگركەوتنەوەی دارستانەكان لە ئەورووپا بەردەوامە

لە كاتێكدا ئاگر لە ناوچەكانی لا تێست دی بوخ و لاندیراس لە جیرۆند لە باشووری رۆژئاوای فەڕەنسا ماوەی هەشت رۆژە بەردەوامە ، نزیكەی 60 هەزار هێكتار زەوی-ش لە ئیسپانیا سووتاون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی كە لەلایەن میدیاكانی فەڕەنسا بڵاوكراونەتەوە، بە گواستنەوەی 16 هەزار كەسی دیكە لە پارێزگای جیرۆند ، ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی كاریگەری ئاكرگەوتنەوەكان ماڵوحاڵیان بەجێهێشتووە بۆ 36 هەزار و 600 كەس زیادی كردووە.لە ئیسپانیا-ش 20 ئاگر كەوتوونەتەوە و تا ئێستا نەتوانراوە كۆنترۆڵ بكرێن.
هەروەها بەپێی هەواڵەكانی كەناڵی BBC، ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی گەرمای زۆرەوە لە ئیسپانیا و پورتوگال گیانیان لەدەستداوە لە هەزار كەس تێپەڕیوە.
هاوكات ئاگركەوتنەوەكان لە دەورووبەری شاری ئۆریڤێتۆ ناوەڕاستی ئیتاڵیا، بووەتە هۆی پچڕانی هێڵی گواستنەوەی شەمەندەفەرو كاریگەری نەرێنیی كردۆتە سەر ژیانی رۆژانەی هاووڵاتیان، بەهۆی ئاگركەوتنەوەكانیشەوە خراپترین هاوینی 15 ساڵی رابردوو لەو وڵاتەنەدا دەگوزەرێت .