بانكی جیهانی رایگەیاند كە رەزامەندی لەسەر ناردنی بڕی یەك ملیار و 490 ملیۆن دۆلار پشتگیریی دارایی بۆ ئۆكراینا نیشانداوە.
لە راگەیەندراوێكی نووسراودا كە لەلایەن بانكی جیهانییەوە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوە كراوە كە پشتگیرییە داراییەكە بەشێكە لە پاكێجی پشتگیری كە بە گشتی زیاتر لە چوار ملیار دۆلارە و لەلایەن بانكی جیهانییەوە كۆكراوەتەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو كە نزیكەی دوو ملیار دۆلار لە سندوقی ئاماژەپێكراو خەرج كراوە، هەروەها ئاماژە بەوەشكراوە كە دەستەی بەڕێوەبەریی بانكی جیهانی بە مەبەستی پشتگیریكردن لە خەرجییە گشتیەكان لە وڵاتەكەدا رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پێشكەشكردنی یەك ملیار و 490 ملیۆن دۆلار بە ئۆكراینا .
لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش ئاشكرا كراوە كە گەرەنتی دارایی لە بەریتانیا، هۆڵەندا، لیتوانیا و لاتڤیا بۆ سەرچاوە نوێیەكە بەكارهێنراوە.