رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی بارودۆخی عێراق كۆده‌بێته‌وه، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق گوتارێك پێشكه‌ش ده‌كات.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، رۆژی سێشه‌ممه 17ـی ئایار / مایۆی 2022 ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به دۆخی ناوخۆی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه، وا بڕیاره جێنین هێنس پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق گوتارێك له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخی چه‌قبه‌ستووی ئه‌م وڵاته پێشكه‌ش بكات.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له كاتژمێری 10:00 به كاتی نیویۆرك، كه ده‌كاته 6:00 به كاتی به‌غدا، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی دۆخی عێراق كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15ـی ئایار / مایۆی 2022 ئه‌نتۆنیۆ گۆتێریس، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك پێشوازی له جێنین هێنس پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی UN له عێراق كرد.