كۆشكی كرملین رایگه‌یاند، سه‌رۆكی رووسیا له‌گه‌ڵ هاوتا توركییه‌كه‌ی به ته‌له‌فۆن دۆخی ئۆكرانیایان تاوتوێكرد، پوتن به ئه‌ردۆغانی راگه‌یاند، پێویسته كیێڤ چه‌ك دابنێن و خۆیان راده‌ستی مۆسكۆ بكه‌ن.
كۆشكی كرملین راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، هه‌ریه‌ك له ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا به ته‌له‌فۆن له‌باره‌ی جه‌نگی ئۆكرانیا قسه‌یانكرد.
كۆشكی كرملین راشیگه‌یاند، پێویسته كیێڤ فه‌رمان به چه‌كداره‌كانی ئه‌زوڤستال بدات چه‌ك دابنێن و خۆیان راده‌ستی مۆسكۆ بكه‌نه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كۆشكی كۆماری توركیا له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، ئه‌ردۆغان له چوارچێوه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه به پوتنی راگه‌یاندووه، پێویسته پارێزگاری له ناوه‌رۆكی گفتوگۆكانییان له‌گه‌ڵ كیێڤ بكه‌ن، ئه‌مه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌كه.
كۆشكی كۆماری توركیا راشیگه‌یاند، ئه‌ردۆغان پێشنیازی میوانداریكردنی هه‌ردوو سه‌رۆكی ئۆكرانیا و رووسیای له ئه‌نقه‌ره كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به گفتوگۆی كاریگه‌ر بكه‌ن و كۆتایی به جه‌نگ بهێنن.
توركیا ئه‌ندامی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی “ناتۆ”ـیه، له رێگه‌ی ده‌ریای ره‌شه‌وه سنووری هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا و رووسیا، په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ مۆسكۆ و كیێڤ زۆر باشه، نێوه‌ندگیرییه‌كی كاریگه‌ری هه‌یه بۆ كۆتایی هێنان به جه‌نگ و ئاشووب.