میدیاكانی ئه‌فغانستان بڵاویانكرده‌وه، شه‌وی رابردوو فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی پاكستان هێرشی سه‌ر هه‌ردوو ویلایه‌تی كه‌نه‌ر و كۆستی باشووری رۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌یان كرد و به‌و هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س كوژران و بریندار بوون.
كه‌ناڵی “تڵوع نیوز”ی ئه‌فغانی له‌سه‌ر زاری ژماره‌یه‌ك شایه‌تحاڵ گواستییه‌وه، هێرشه ئاسمانییه‌كانی پاكستان هه‌ردوو ناوچه‌ی شه‌لتن له ویلایه‌تی كه‌نه‌ر و سبیریی له ویلایه‌تی خۆست كردووه‌ته ئامانج.
هه‌رچه‌ند تائێستا به‌رپرسانی ویلایه‌تی كه‌نه‌ر هیچ لێدوانێكیان له‌باره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌وه نه‌داوه، به‌ڵام گوته‌بێژی ئیداره‌ی ئه‌منی له ویلایه‌تی خۆست به تڵوع نیوز راستی ئه‌و هێرشه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ورده‌كارییه‌ك له‌باره‌ی هێرشه‌كان و ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كان بخاته‌ڕوو.
سه‌ركرده‌یه‌ك له ویلایه‌تی وه‌زیرستانی پاكستان، كه له خۆستی ئه‌فغانستان ده‌ژیت، به‌و كه‌ناڵه راگه‌یاندووه، فڕۆكه‌كانی پاكستانه له هێرشه‌كه‌یاندا كه‌مپی په‌نابه‌رانی له‌و ویلایه‌ته كردووه‌ته ئامانج و به‌لایه‌نی كه‌م 30 كوژراو و برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ك ئه‌و كه‌ناڵه له‌سه‌ر زاری ژماره‌یه‌ك شایه‌تحاڵیش له ویلایه‌نی كه‌نه‌ر گواستییه‌وه، له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ئه‌و ویلایه‌ته، به‌لایه‌نی كه‌م 5 كه‌س كوژراون.
میدیاكانی دیكه‌ی ئه‌فغانستان ئاماژه به ژماره‌یه‌كی زۆر كوژراو و بریندار ده‌ده‌ن، به‌ڵام تا ئێستا نه حكومه‌تی پاكستان و نه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی تاڵیبان له ئه‌فغانستان هیچ ورده‌كارییه‌كیان له‌باره‌ی ئه‌و هێرشانه‌وه رانه‌گه‌یاندووه.
ئه‌و هێرشانه دوای ئه‌وه هاتوون، راپۆرته هه‌واڵییه‌كانی ئه‌فغانستان باس له‌وه ده‌كه‌ن، شه‌وی رابردوو رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان هێزه‌كانی پاكستان و چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له ناوچه‌ی مسته‌ربل له ویلایه‌تی خۆست روویداوه.