گوتەبێژی كۆشكی سپی :هەر كێیەك سەركردەی پاكستان بێت گرنگیی ئەم وڵاتە ناگۆڕێت 

گوتەبێژی کۆشکی سپی، جێن ساکی سەبارەت بە گۆڕینی حکوومەتی پاکستان گوتی: “ھەموو کاتێک پاکستانێکی ئاسوودە و دیموکراسی بۆ بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا ھەستیارە. ھەر کێیەک سەرکردەی ئەم وڵاتە بێت ئەمە ناگۆڕێت”.

ساکی، لە میانی کۆنگرەی رۆژنامەوانیی رۆژانەی خۆیدا، جەختی لەوە کردەوە کە ئەمەریکا ھەموو کات لە پاڵ ئەو پرنسیپە دیموکراتییانە بووە کە لەگەڵ دەستوور دەگونجێت و گوتی: “ھیچ کات پاڵپشتیی پارتێکی سیاسی بۆ بەرژەوەندی پارتێکی دیکە ناکەین، ئێمە ھەموو کات لەگەڵ باڵادەستیی یاسا و یەکسانی دادگەریداین”.

ساکی، گرنگیی ھەماھەنگی ستراتیژی و ھاوبەشییان لە بواری بەرگریی لەگەڵ پاکستان دووپاتکردەوە و گوتی: “ھەموو کاتێک پاکستانێکی ئاسوودە و دیموکراسی بۆ بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا ھەستیارە. ھەر کێیەک سەرکردەی ئەم وڵاتە بێت ئەمە ناگۆڕێت”.

ھەواڵی زیاتر