پیاوێك هاوسه‌ر و كچه‌ 2 ساڵییه‌كه‌ی به‌ تیزاب ده‌سووتێنێت 

به‌ گوێره‌ی راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی “سه‌به‌ق”، پیاوێك له‌ گه‌ڕه‌كێكی رۆژهه‌ڵاتی شاری جیدده‌ی سعودیه‌ كێشه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌بێت و ده‌بێته‌ ده‌مه‌قاڵیان و لێی ده‌دات، پیاوه‌كه‌ دواتر هاوسه‌ر و كچه‌ 2 ساڵییه‌كه‌ی به‌ تیزاب ده‌سووتێنێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، شه‌وی رابردوو كێشه‌یه‌كی خێزانی له‌ نێوان دوو هاوسه‌ر له‌ گه‌ڕه‌كێكی رۆژهه‌ڵاتی شاری جیدده‌ درووست بووه‌، پیاوه‌كه‌ هێرشی كردووته‌وه‌ سه‌ر ژنه‌كه‌ی و لێیداوه‌، دواتر پیاوه‌كه‌ هه‌ر به‌وه‌نده‌ش نه‌وه‌ستاوه‌، تیزابی به‌ ژنه‌كه‌ی داكردووه‌ و ته‌واوی جه‌سته‌ی سووتاندووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ روونیكرده‌وه‌، پیاوه‌كه‌ جگه‌ له‌ سووتاندنی ژنه‌كه‌ی، تیزابی به‌ كچه‌ دوو ساڵییه‌كه‌شی داكردووه‌ و جه‌سته‌ی سووتاوه‌، دانیشتووانی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ ژنه‌كه‌ و منداڵه‌كه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی “مه‌لیك فه‌هد” له‌ جیدده‌ گواستووه‌ته‌وه‌.

هه‌رچه‌نده‌ منداڵه‌كه‌ تا ئێستا له‌ژێر چاودێری پزیشكی دایه‌ و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام ژنه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

ھەواڵی زیاتر