ڕووسیا هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی دەکات

گوتەبێژی کۆشکی کرێملین ڕایگەیاند، ئەگەر مەترسی بکەوێتە سەر بوونی ڕووسیا ئەوا وڵاتەکە چەکی ئەتۆمەتی بەکاردەهێنێت.

دیمیتری پێسکۆڤ گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا (کرێملین) بە کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی ڕاگەیاندووە کە ئێمە چەمکێکمان هەیە کە ئاسایشی ناوخۆیە، دەتوانێت خوێندنەوە بۆ هەموو هۆکارەکانی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی بکات ئەگەر هەڕەشە لەسەر بوونی ڕووسیا هەبێت.

ئەو گوتەبێژە جەختیشی کردەوە کە ئەگەر مەترسی لەسەر بوونی وڵاتەکەیان نەبێت بەکارهێنانی چەکی ئەتۆم بەدوور دەزانن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە چەند ڕۆژێک دوای هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، ڤیلادمێر پووتین هێزی بەرگری ئەتۆمی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، ئەمەش لەڕووی نێودەوڵەتییەوە کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.

ھەواڵی زیاتر