ناتۆ: بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر حاڵه‌تێك هێز له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا بڵاوه پێده‌كه‌ین
ناتۆ رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ پاراستنی ئه‌ندامانی، هێزی زیاتری وشكانی، ئاسمانی و ده‌ریایی له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا بڵاوه پێده‌كه‌ن.
په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، به تووندترین شێوه ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی رووسیا بۆ سه‌ر خاكی ئۆكرانیا ده‌كه‌ن. ده‌شڵێت: “هیچ پاساوێك بۆ ئه‌م هێرشه نییه”.
ناتۆ راشیگه‌یاند، “له‌گه‌ڵ گه‌لی ئۆكرانین”. ناتۆ په‌نجه‌ی تۆمه‌تی ئاڕاسته‌ی بێلارووس كرد، كه له‌م هێرشه‌دا هاوكاری مۆسكۆی كردووه، كه ئه‌مه پێشێلكردنی مه‌ترسیداری یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، پشتگیری یه‌كپارچه‌یی خاكی ئۆكرانیا ده‌كات، كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دانی پێداناوه.
ناتۆ داوای له مۆسكۆ كرد یه‌كڕاست كرده سه‌ربازییه‌كانی دژی ئۆكرانیا بوه‌ستێنێت، هێزه‌كانیشی له‌و وڵاته بكشێنێته‌وه و رێز له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بگرێت و رێگه بدات كۆمه‌ك و هاوكاری بگاته ئۆكرانییه‌كان.
ناتۆ ئیدانه‌ی راگه‌یاندنی هه‌ردوو كۆماری دۆنیستك و لۆگانسكی كرد له‌لایه‌ن رووسیاوه، یه‌كێتی خاك و سنووری ئۆكرانیا پێشێل ده‌كات، دژی رێكه‌وتنی مینسكه كه مۆسكۆ واژووی كردووه.
ناتۆ ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هێزی زیاتر له‌و ناوچه‌یه بڵاوه پێده‌كات، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر حاڵه‌تێكی دیكه.
ناتۆ باسی له‌وه كرد، به گوێره‌ی رێكه‌وتنی واشنتن مادده‌ی 4، رێگه‌پێدراون پارێزگاری له ئه‌ندامانی بكات.