رۆژنامەی ھەولێر

کارگەیەک لە دروستکردنی پەنیردا هەویری بۆیاخی بەکارهێناوە

کارگەیەکی دروستکردنی پەنیر لە میسر بەهۆی بەکارهێنانی هەویری بۆیاخ لە دروستکردنی بەرهەمەکانیدا لە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەوە داخرا.

بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی “ئەل-عەرەبیە”، کارگەکە دوورە لە ناوچە شارنشینەکان و لە کاتی گەیشتنی دەزگا ئەمنییەکان کارمەندەکانی هەوڵی هەڵاتنیان داوە.

کاتێک پشکنین بۆ بەرهەم و کەرەستەکانی نێو کارگەکە ئەنجام درا، هەویری بۆیاخ و خوێی خراپبوو و بتڵی ماددە سپیەکانی هاوشێوەی تۆزی شیرەمەنیی دۆزراونەوە.

کرێکارەکانی کارگەکە ئاماژەیان بەوەدا کە لە دروستکردنی پەنیردا بۆیاخیان بەکارهێناوە و لە بازاڕەکاندا بە نرخی هەرزان فرۆشراون.

سەرۆکایەتی شاری تەلا ئاماژەی بەوەدا کە ٣٧ تەن لە پەنیر و کەرەستەکانی دەستی بەسەردا گیراوە و  ئەو کەرەستانەی لە کارگەکەدا بەکارهاتوون شیاوی کارپێکردن نەبوون، هەروەها هیچ رێکارێکی تەندروستی لە کارگەکە نەگیراوەتە بەر و کەسانی بەپرس لە کارگەکە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و دادگایی دەکرێن.