ئه‌مریكا سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌ و هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌ سنوری مه‌خمور رایگه‌یاند، “ئەمریکا زۆر نیگەرانە لە بەردەوامی هێرشەکانی داعش لە سەرانسەری عێراق، لەوانە ئەو هێرشەی له‌ قەزای مەخمور کە 10 پێشمەرگە و سێ هاوڵاتی مەدەنی شه‌هیدبون”.

لە پەیامەکەدا هاتووە، سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهید و برینداران ئەو هێرشانە دەکەین،و ئەمەریکا پابەندی خۆی دووپاتدەکاتەوە بۆ پشتگیریکردنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و پێشمەرگە، چونکە ئەوان بەردەوامن لە شەڕی دژی داعش، بۆ دڵنیابوون لە شکست پێهێنان.

شەوی 2/12/2021 چەکدارانی داعش پەلاماری گوندی خدرجیجەی سنووری قەزای مەخمووریان دا، بەو هۆیەوە 10 پێشمەرگە و 3 هاووڵاتی شەهیدبوون و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

ھەواڵی زیاتر