نەتەوە یەکگرتووەکان: ئەمساڵ ئێران 230 كه‌سی لە سێدارەداوه‌

ساڵی رابردوو لە ئێران 250 کەس لە سێدارەدراون کە چواریان منداڵ بوون.

جاڤید رەحمان ، راپۆرتنووسی تایبەتی ئێران لە لیژنەی مافەکانی مرۆڤ سەربە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە میانی گوتارێکیدا لە کۆبوونەوەی لیژنەی مافەکانی مرۆڤی دەستەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی لەوە کرد کە رێژەی سزای لە سێدارەدان لە ئێران بەشێوەیەکی مەترسیدار بەرزە.

جاڤید رەحمان ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە ساڵی 2020دا لە ئێران زیاتر لە 250 کەس لە سێدارەدراون کە چواریان منداڵبوون، لەمساڵیشدا 230 کەس کە نۆیان ئافرەت و یەکێکیان منداڵ بووە لەو وڵاتە لە سێدارەدراون.

ناوبراو ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە ئێران بەتۆمەتی “دروستکردنی مەترسی لەسەر ئاسایشی نیشتمانیی” ئەم سزایانەی جێبەجێ کردووە لە کاتێکدا کە “ئێران خاوەنی سیستمێکی دادوەریی پڕکەموکوڕییە کە تەنانەت سەرەتاییترین رێوشوێنی ئەمنی تیادا لەبەرچاو نەگیراوە”.

ھەواڵی زیاتر