باسم عەوادی: عێراق ڕۆڵی نێوەندگیریی تاران و واشنتون دەگێڕێ

گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق ده‌ڵێت: په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، به‌ گوێره‌ی گۆڕانی ئیداره‌كانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌گۆڕێت .

باسم عه‌وادی، گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق، دوێنی تایبه‌ت به‌ كه‌ناڵی الجزیرة ڕایگه‌یاند، عێراق ڕۆڵی نێوه‌ندگیریی لێكنزیكبوونه‌وه‌ و دانانیسنوورێك له‌ نێوان تاران واشنتون ده‌گێڕێت، ته‌نانه‌ت به‌غدا له‌ توانایدایه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئاگربه‌ستی غه‌ززه‌ و لوبنان، قسه‌ له‌گه‌ڵ تاران وواشنتون بكات.

 سه‌باره‌ت به‌ گرژی و ململانێكانی نێوان سوپای ئیسرائیل له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له‌ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی و حزبوڵلای لوبنانی باسمعه‌وادی گوتی، پێویسته‌ ئاگربه‌ست ڕابگه‌یه‌ندرێت

هاوكات له‌ باره‌ی به‌ره‌ی موقاوه‌مه‌ی عێراقـی و كاردانه‌وه‌كانی له‌ به‌رانبه‌ر شه‌ڕی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ حه‌ماس و حزبوڵلا گوتی، له‌ هه‌ستی به‌ره‌یموقاوه‌مه‌ تێ ده‌گه‌ن، به‌ڵام ئه‌ركی حكوومه‌تی عێراق بریتییه‌ له‌ به‌رگریكردن له‌ سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌ی، هاوكات كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌یبۆچوونه‌ كه‌سییه‌كان و كاردانه‌وه‌كانیان كۆنترۆڵ بكه‌ن.