ڕەمەزان قەدیرۆڤ: ئۆکرانیا دامەزراوەیەکی پۆلیسی لە چیچان بۆمباران کرد
سەرۆکی چیچان ڕایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانی دامەزراوەیەکی پۆلیسی شاری گرۆزنی بۆمباران کرد، ئەمەش دووەم ڕووداوی لەو جۆرەیە لە ماوەی هەفتەیەکدا لە چیچان ڕوودەدات.