مامەیارە ئەحمەد – هەولێر
پاڵاوتنەكان بۆ پێشبڕكێ خه‌ڵاتی مه‌زنی چین به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ر سێ قۆناخی پاڵاوتنه‌كان ئۆتۆمبێله‌كانی مێرسیدیس كە هاوشێوەی فرۆكە بوون لە هەمووان خێراترین بوون، له كۆتاییش جۆرج ره‌سڵ پۆڵ پلەی یەكەمی لە پێشبڕكێ كورته‌كه‌ی چین بەدەستهێنا.
هەفتەی رابردوو له شه‌نگهای پاڵاوتنی پێشبڕكێ كورته‌كانی خه‌ڵاتی مه‌زنی چین دەستیپێكرد، هه‌ر له سه‌ره‌تا به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی سێرجیۆ پێرێزی شۆفێری كادیلاك به‌شداری قۆناخی یه‌كه‌می پاڵاوتنه‌كانی نه‌كرد، پاڵاوتنه‌كان ده‌ستیپێكرد و جۆرج رهسڵیش خێراترین كاتی تۆمار كرد.
بۆرتۆلیتۆ و بێرمانیش به‌هۆی ناهاوسه‌نگی ئۆتۆمبێله‌كانیان له رێگه ده‌رچوون به‌ڵام پێشتر كاتیان تۆمار كردبوو، هه‌ریه‌كه له پێرێز و بۆتاس و ئاڵۆنسۆ و ئالبۆن و كارلۆس ساینز نه‌یانتوانی بگه‌ن به قۆناخی دووه‌می پاڵاوتنه‌كان.
قۆناخی دووه‌می پاڵاوتنه‌كان ده‌ستیپێكرد، سه‌ره‌تا شارل لێكلێر خێراترین كاتی تۆمار كرد، هه‌ردوو شۆفێره‌كه‌ی مێرسیدیس وه‌ڵامیان هه‌بوو جارێكی دیكه جۆرج ره‌سڵ خێراترین بوو
ماكس ڤێرستاپن به‌ختی هه‌بوو پێشتر كاتێكی باشی تۆمار كردبوو له دواین هه‌وڵدانیدا له مه‌یدانه‌كه ده‌رچوو كاته‌كه‌ی سڕایه‌وه، شه‌ش شۆفێری دیكه‌ش شكستیان هێنا و نه‌گه‌یشتن به قۆناخی كۆتایی پاڵاوتنه‌كان.
مێرسیدیس ئۆتۆمبێلێكی هاوشێوه‌ی فڕۆكه‌ی له مه‌یدانه‌كه هه‌بوو ره‌سڵ و ئانتۆنێلی به‌جیا خێراترین كاتیان تۆمار ده‌كرد و هه‌مووان ركابه‌رییان له‌سه‌ر پله‌ی سێیه‌م ده‌كرد.
لە لایەكی دیكەیشەوە، لاندۆ نۆرێس سێیه‌م خێراترین كاتی تۆمار كرد و جۆرج رهسڵیش پۆل پلەی یەكەمی به‌ده‌ستهێنا و له پێشه‌وه‌ی هه‌مووان ده‌ستی به پێشبڕكێ كورته‌كه‌ی خه‌ڵاتی مه‌زنی چین كرد.

