ئەسعەد ئیسماعیل – هەولێر
كەریم بنزیما، ئەستیرەی فەڕەنسیی یانەی هیلالی سعوودی، ڕۆڵی بەرچاوی لە سەركەوتنی یانەكەی لە خولی سعوودیەدا بە ئەنجامی 4-0 بەسەر یانەی نەجمەدا گێڕا.
لەو یارییەی رۆژی هەینی لە گەڕی 25ی خولی سعوودیە بەرێوە چوو، یانەی هیلال سەركەوتنێكی گەورەی بەسەر یانەی نەجمەدا تۆمار كرد و بە چوار گۆڵی بێوەڵام یارییەكەی لێ بردەوە.
لە یارییەكەدا كەریم نزیما دوو گۆڵی تۆمار كرد و ڕۆڵی گەورەی لە بردنەوەی یانەكەیدا هەبوو.
كەریم بنزیما كە كە لە مانگی یەكی ئەمساڵدا لە یانەی ئیتیحادەوە چووە یانەی هیلال، دوو خولەك پێش كۆتاییهاتنی نیوەی یەكەم، گۆڵی یەكەمی یانەكەی تۆمار كرد، ئەوەش بووە چوارەمین گۆڵ لە چوار یاریدا.
كەریم بنزیما لە خولەكی 81ی یارییەكەدا گۆڵی دووەمی خۆی و یانەكەی تۆمار كرد، دواتر ماڵكۆم گۆڵی سێیەمی لە دوای سێ خولەك تۆمار كرد، سێرجی میلینكۆڤیچیش لە خولەكی 86ـدا گۆڵی چوارەمی تۆمار كرد و یانەی هیلال یارییەكەی بە چوار گۆڵی بێوەڵام بردەوە و ژمارەی خاڵەكانی گەیاندە 61 خاڵ و لە دوای ئەهلیی پێشەنگەوە بە جیاوازیی تەنیاخاڵێك لە پلەی دووەم دێت. پێش یارییەكەی لەگەڵ یانەی نەسڕ، كە دوێنێ شەممە ئەنجام درا. لە كاتێكدا یانەی نەجمە بە 8 خاڵ لە خانەی پێش كۆتاییدایە.
لەو یارییەدا، كەریم بنزیما، ئەستێرەییەكەی و بەهرەوەرییەكەی درەوشایەوە و لە ماوەی گواستنەوەی زستانەوە كە چووەتە ئەو یانەیە، ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات و 5 گۆڵی تۆمار كردووە.
كەریم بنزیما لەوەتەی چووەتە خولی سعوودیە و یاریی بۆ یانەكانی ئیتیحاد و هیلال كردووە، ئەم ژمارانەی تۆمار كردووە:
91 یاریی كردووە
81 جار ڕۆڵی لە گۆڵكردن هەبووە، بە تۆماركردن و دروستكردنەوە.
62 گۆڵی تۆمار كردووە و 19 گۆڵی بۆ هاوڕێكانی دروست كردووە.
ئەو پاڵەوانیەتییانەی بنزیما ڕۆڵی تێدا گێراوە.
جامی سوپەری سعوودیە
پاڵەوانیەتیی عەرەبی
جامی شا
خولی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا
خولی سعوودیە
جامی جیهانیی یانەكان.
یانەی هیلال كە بە یانەی زەعیم ناسراوە، بە سەرپەرشتیی راهێنەری ناسراو ئینزاگی لە ڕكەبەرییە نیوخۆییەكانی سعوودیە و ئاستی عەرەبی و ئاسیا بەشدارە.
سیمیۆنی ئینزاگی، لەو یارییەدا بەشداریی بە كەریم بنزیما كرد وەكوو یاریزان و هێرشبەری سەرەڕم، لە كاتێكدا لە دوا دوو یاریدا بەرانبەر تەعاون و شەباب بە هۆی پێكانەوە لە خولی سعوودیە دابڕابوو.
هەروەها سالم دۆسەری و ماڵكۆمی بەڕازیلییش دوای دابڕانیان لە پێكهاتەی سەرەكیی لە یاریی پێشتر بەرانبەر شەباب – كە وەكوو یەدەگ بەشدارییان كرد-، گەڕانەوە پێكهاتەی سەرەكی.

