ئەسعەد ئیسماعیل – هەولێر
گواردیۆلا پەیامێك لەبارەی یاریزانە موسڵمانەكان بۆ جیهان دەنێرێت
پێپ گواردیۆلا، راهێنەری ئیسپانی یانەی مانچێستەر سیتی نیگەرانی خۆی لە هاندەرانی یانەی لیدز یونایتد پیشان دا بەهۆی ئەوەی فیكەیان بۆ یاریزانە موسڵمانەكانی مان سیتی لێ داوە. راهێنەرە كەتەلۆنییەكە پەیامێكیشی بۆ یانەی ریال مەدرید نارد.
لە دوایین یاریی مان سیتی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر لیدز یونایتد، ناوبژیوانی یارییەكە نزیكەی 75 چركە یارییەكەی راگرت بۆ ئەوەی 3 یاریزانە موسڵمانەكەی مان سیتی (رەیان شەرقی، عومەر مەرموش و ڕەیان نووری) رۆژووەكانیان بشكێنن، هۆكاری راگرتنی یارییەكەش لەسەر شاشەی یاریگە بۆ هاندەرانیان روونكرایەوە. بەڵام هاندەرانی لیدز یونایتد فیكەیان لێ دا.
پێپ گواردیۆلا، راهێنەری یانەی مان سیتی لە چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاند بەرپرسانی خولی ئینگلیزی باشترین كاریان كردووە كە ساڵانێكە بە یاسا رێگە بە یاریزانە موسڵمانەكان دەدەن رۆژووەكانیان بشكێنن، بەڵام بەداخەوە لەم دواییەدا هاندەرانی لیدز یونایتد كارێكی خراپیان كرد و فیكەیان بۆ یاریزانە موسڵمانەكان لێ دا.
گواردیۆلا گوتیشی: رێزگرتن لە جیاوازی بیروباوەڕ و ئایینی لوتكەی مرۆڤایەتییە، ئەم رەفتارەی هاندەرانی لیدز یونایتد ئاماژەیەكە كە هێشتا كاری زۆر ماوە بۆ ئەوەی بۆ مرۆڤایەتی بكرێت.
لەبارەی مانگی پیرۆزی رەمەزان و بەرۆژووبوونی یاریزانەكانی، گواردیۆلا دەلێت: ده‌زانم كۆمه‌ڵێك یاریزانی موسڵمانمان هه‌یه و ئێستا به‌رۆژوو ده‌بن، ئێمه‌ش كۆمه‌ڵێك پسپۆڕی خواردنمان هه‌یه و به‌باشترین شێوه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش یاریزانی گه‌وره‌ن و چه‌ندین ساڵه له نێو تۆپی پێن و ده‌زانن چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌م مانگه مامه‌ڵه بكه‌ن، ئێمه له‌م مانگه ره‌چاوی هه‌ندێ شت ده‌كه‌ین، به‌ڵام یاریزانه موسڵمانه‌كانیش ئاگایان له خۆیانه‌وه و ده‌زانن چۆن خۆیان بۆ یارییكردن ئاماده ده‌كه‌ن.
پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچێستەر سیتی رایگەیاند یارییكردن به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید هه‌میشه سه‌خت بووه، كاتێك به‌رامبه‌ر باشترین یانه‌ی مێژووی چامپیۆنزلیگ یاریی ده‌كه‌یت، فێر ده‌بیت و له جاران باشتر یاریی ده‌كه‌یت.
گواردیۆلا گوتیشی: شەشەم ساڵە لەسەریەك بەرامبەر ریال مەدرید یاری دەكەین، بێگومان ئەزموونی باشمان لە ریال مەدرید وەرگرتووە و زۆر شت لەو یانەیە فێربووینە.
لە قۆناغی 16ـی چامپیۆنزلیگ، رۆژی 11ـی ئەم مانگە، ریال مەدرید لەنێو یاریگەی بێرنابیۆ میوانداریی مانچێستەر سیتی دەكات.

