رۆژنامەی ھەولێر

ریال مەدرید بۆ پێنجەمین ساڵ لەسەریەك رووبەڕووی مان سیتی دەبێتەوە

مامەیارە ئەحمەد – هەولێر

 

تیروپشکی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ راكێشرا و چەندین رووبەڕووبوونەوەی ئاگرینی لێکەوتەوە، کە لە سەرووی هەموویانەوە یارییە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان ریال مەدرید و رکابەرەکەی مانچێستەر سیتی كە بۆ پێنجەمین وەرزە لەسەریەك لە چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە.

لە بارەگای فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەورووپا رێوڕەسمی تیروپشکی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ بەڕێوەچوو، كە تێیدا ئەستێرەی کڕواتی و یاریزانی پێشووی یانەی بارسێلۆنا، ئیڤان راکیتیچ، بەشداریی لە راکێشانی تیروپشکەکەدا کرد.
تیروپشکەکە رووبەڕووبوونەوەیەکی ئاگرینی لە نێوان ریال مەدرید و مانچێستەر سیتی لێکەوتەوە، لە بەرامبەریشدا بارسێلۆنا رووبەڕووی نیوکاسڵ دەبێتەوە.

ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەکانی قۆناخی 16:
مانچێستەر سیتی (ئینگلتەرا) – ریال مەدرید (ئیسپانیا)
سپۆرتینگ (پۆرتوگال) – بۆدۆ گلیمت (نەرویج)
پاریس سانجێرمان (فەرەنسا) – چێڵسی (ئینگلتەرا)
نیوکاسڵ یونایتد (ئینگلتەرا) – بارسێلۆنا (ئیسپانیا)
لیڤەرپوول (ئینگلتەرا) – گاڵاتاسەرای (تورکیا)
تۆتێنهام (ئینگلتەرا) – ئاتلێتیکۆ مەدرید (ئیسپانیا)
بایرن میونشن (ئەڵمانیا) – ئاتڵانتا (ئیتاڵیا)
ئارسیناڵ (ئینگلتەرا) – بایر لیڤەرکوزن (ئەڵمانیا)
رکابەرییەکانی قۆناخی شازدە بە سیستەمی چوون و هاتن بەڕێوەدەچن، بە جۆرێک یارییەکانی چوون لە رۆژانی 10 و 11ـی ئەم مانگە دەكرێن.
یارییەکانی گەڕانەوەش لە رۆژانی 17 و 18ـی هەمان مانگ، بەڕێ،ە دەچێن و ناسنامەی ئەو یانانە بەدیار دەكەون كە بلیتی قۆناغی هەشتی چامپیۆنزلیگ بەدەستدەهێنن.