رۆژنامەی ھەولێر

ڕەنگە یووفا سزایەكی سەختی جیانلۆكا پریستیانی ئەرژەنتینی بدا

ئەسعەد ئیسماعیل – هەولێر

 

ڕاپۆرتی مێدیاكانی ئیسپانیا، وردەكاریی پشتپەردەی سزادانەكەی یەكێتیی تۆپی پێی ئەورووپا بۆ یاریزانی یانەی بەنیفكا، جیانلۆكا پریستیانی ئاشكرا دەكات.
دوای ئەوەی لە یاریی نێوان ریاڵ مەدرید و بەنفیكا لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەورووپا، جیانلۆكا پریستیانی قسەی ڕەگەزپەرستانەی (مەیموون) بەرانبەر ڤینیسیسۆ جۆنیۆری بەڕازیلیی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید بە كار هێنا، دۆسیەكەی لێكۆڵینەوەی وردی لەسەر كرا و سزای توندیش دەدرێ.
بە شێوەیەكی كاتی یاریزانی پریستیانی بۆ یاریی گەڕانەوەی نێوان ریاڵ مەدرید و بەنفیكا ڕاگیرا.
پرسیار لەبارەی ئەو سزایە دەكرێ و باس لەوە دەكرێ، بنچینەیەكی دانەڕێژراوە سزاكەی دیاری دەكات. لەو ڕووەوە رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، باسی لەوە كردووە، كە یەكێتیی تۆپی پێی ئەورووپا، بنەمایەكی یاسایی بەكار دەهێنێ، بۆ سزادانی ئەو یاریزانە، ئەویش پشتبەستن بە سەرنجی یەكەم لە بەڵگەی بەردەست و پێویست دەبەستێ، نەك پێویست بكا بچێتە دادگە.
دەشڵێ: ئەم كارە نوێ نییە و پێشتر لەسەر كامارا لە ساڵی 2021ـدا جێبەجێ كراوە.
رۆژنامەكە باسی لەوە كردووە، كە لە ڕاگەیاندراوی یەكێتییەكەدا هەیە، كە جیانلوكای بە شێوەی كاتی بۆ یاریی گەڕانەوە ڕاگرتووە، بەهۆی پێچەوانەجووڵانەوە لەگەلا ماددەی 14ی یاساكان، لەو پرسەدا دەستەواژەیەكی یاسایی هەیە (برێما فاسی)
ڕوونیشی كردووەتەوە: ئەم دەستەواژە لاتنییە واتەی سەرنجی یەكەم، یان بنیاتنانی بڕیار لەسەر سەنجی یەكەم دەبێ.
تۆنی ڕۆكا، پارێزەری پسپۆڕ لە یاسای وەرزشی، بە رۆژنامەی ئاسی راگەیاندووە: لە رووی یاساییەوە، شتێك دڵنیایە، یان پشتبەسە لەسەر بنەمای زانیاریی سەرەتایی بەردەست، تەنانەت ئەگەر هێشتا جێی باس و گفتوگۆی زیاتریش بێ.
بە دەربڕینێكی تر: “یەكێتیی تۆپی پێی ئەورووپا، جگە لە شیكردنەوەی سزادانی سەرەتایی، هیچی دیكەی لەسەر نییە، سەرەڕای ئەوەی كەسی سزادراو (پریستیانی) پێچەوانەی ئەو قسەیە دەكا كە لەسەری كراوە بە ماڵ.
رۆژنامەی سپۆرت باسی لەوە كردووە، كە شتێكی زۆر دەگمەنە كە یەكێتیی تۆپی پێی ئەورووپا، سزادانێكی پرەنسیپی بدا، بەڵام ئەو جۆرە سزادانە پێشتر هەبووە.
باسی لەوەش كردووە، بۆ نموونە پرسێكی دیكەی ڕگەزپەستانە لە ساڵی 2021ـدا لە نێوان یاریزان ئۆندرێ كۆدیلا لە یانەی سلاڤیا براج و یاریزان كامارا لە یانەی ڕێنجەرز ڕووی دا و بە هەمان شێوەی ئێستە چارەسەر كرا، دوای ئەوەی بەڵگەیی سەرەتایی ڕوون دەست خرا، یاریزانە چیكییەكە بۆ یارییەك ڕاگیرا، پێش ئەوەی دواتر سزاكەی بۆ 10 یاری درێژ بكرێتەوە.
عشر مباريات”.
بۆ بیرهێنانەوە، لە یاریی نێوان ریاڵ مەدرید و بەنفیكای پورتوگالی لە چامپیۆنس لیگ، هەرایەكی گەورە دروست بوو، كاتێك ڤینیسیۆسی بەڕازیلی، جیانلۆكا پریستیانی ئەرژەنتینیی یاریزانی یانەی بەنفیكای بەوە تۆمەتبار كرد كە سووكایەتیی ڕەگەزپەرستیی پێ كردووە لەو یارییەی ریاڵ مەدرید و بەنفیكا، كە مێرەنگی 1-0 گۆڵ یارییەكەی بە تاقەگۆڵی ڤینی بردەوە، لەو یارییەی سێشەممەی ڕابردوو لە ڕكەبەرییەكانی چامپیۆنس لیگ بەیەك گەیشتن.
كاتێك ڤینی گۆڵەكەی تۆمار كرد، هەردوو یاریزان دەمەقاڵێیان لە نێواندا رووی دا، دواتر یاریزانی بەڕازیلی ڤینیسیۆس جۆنیۆر، بەرەو ڕووی ناوبژیوان ڕای كرد و پێی ڕاگەیاند یاریزانە ئەرژەنتینییەكە وشەی ڕەگەزپەرستانەی لە دژی بەكار هێناوە، لەو كاتەی بە درێسەكەی ڕووخساری داپۆشیبوو. هەرچەندە جیانلۆكا پریستیانی، لە لێكۆڵینەوەی یەكێتیی تۆپی پێی ئەورووپادا، ڕەتی كردەوە وشەی ڕەگەزپەرستیی دژی ڤینی وتبێ، بەڵام یانەی ریاڵ مەدرید سوورە لەسەر ئەو دۆسیەیە و تەنانەت رایگەیاندووە، كە كیلیان ئمباپێ، 5 جار وشەی ڕەگەزپەرستیی لە پریستیانییەوە بۆ ڤینی گوێ لێ بووە.