ئەسعەد ئیسماعیل – هەولێر
لە یارییەكانی گەڕی 18ی خولی ئەستێرەكانی عێراق، یانەی هەولێر سەركەوتنێكی گرنگی بەسەر یانەی قاسم بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام بەدەست هێنا، هەروەها یانەی نەورۆزیش سەركەوتنێكی گرنگ و گەورەی بەسەر یانەی نەجەف بە هەمان ئەنجام چنگ خست، لە كاتێكدا یانەی دهۆك بە ئەنجامی 3-4 گۆڵ بە غەڕڕاف دۆڕا.
یانەی نەورۆزی سلێمانی، لە نێو یاریگەی خۆی ڕووبەڕووی یانەی نەجەف بووەوە، یانەی نەورۆز كە ئێستە وردە وردە ئاستی بەرەو هەڵكشانە، بە ئەنجامێكی باش و بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە یانەی نەجەفی میوانی بردەوە و هێندەی دیكە خۆی لە ناوچەی مەترسی دوور خستەوە.
گۆڵەكانی یانەی نەورۆز لە ڕێگەی یاریزانان محەمەد ڕەزا و ئیبراهیم محەمەدەوە تۆمار كران.
لە یارییەكی دیكەدا، یانەی دهۆك بووە میوانی یانەی غەڕڕاف، لە یارییەكی دراماتیكیدا، یانەی غەڕڕاف بە ئەنجامی 4-3 گۆڵ یارییەكەی بردەوە. لەم یارییەدا، یاریزانی یانەی دهۆك پیتەر گۆرگیس یەكێك لە جوانترین گۆڵەكانی خولی ئەستێرەكانی عێراق و مێژووی خولەكەشی تۆمار كرد.
یانەی هەولێر لە بەغدا بووە میوانی یانەی قاسم، یارییەكەیشی بە دوو گۆڵی بێوەڵام، كە هەردووكی یاریزانی ئۆزبەكستانی شێرزۆد تەیمیرۆڤ تۆماری كرد، یارییەكەی بردەوە.
ئەو سەركەوتنەی هەولێر، لە كاتێكدا بوو چەند ئەنجامێكی یارییەكە جێی نیگەرانیی هاندەرانی یانەی هەولێر بوو، هەرچەندە سەرەتا و تا چەند گەڕێك پێش ئێستە هەولێر پێشەنگی خولەكەی گرتبوو، بەڵام ئێستە لە خانەی چوارەمدا دێت.
دوای بەڕێوەچوونی یارییەكانی گەڕی 19ی خولی ئەستێرەكانی عێراق، ڕیزبەندیی یانەكان بەم جۆرەیە:
1- جەویە 43 خاڵ
2- شوڕتە (دوو یاریی كەمتری كردووە) 38 خاڵ
3- گەرمە 38 خاڵ
4- هەولێر 37 خاڵ
5- تەڵەبە 35 خاڵ
6- زەورا 31 خاڵ
7- كەرخ 31 خاڵ
8- زاخۆ 30 خاڵ
9- غەڕڕاف 29 خاڵ
10- دهۆك 27 خاڵ
11- دیالە 27 خاڵ
12- نەورۆز 22 خاڵ
13- مووسڵ 22 خاڵ
14- بەغد 21 خاڵ
15- مینا 20 خاڵ
16- نەجەف 19 خاڵ
17- نەوتی میسان 16 خاڵ
18- كارەبا 15 خاڵ
19- نەجەف 10 خاڵ
20- قاسم 1 خاڵ
گۆڵكارانی خولی ئەستێرەكانی عێراق
1- شێرزۆد تەیمیرۆڤ لە یانەی هەولێر 15 گۆڵ
2- كینگسلی كۆكۆ لە یانەی غەڕڕاف 13 گۆڵ
3- عەلائەددین دالی لە یانەی مووسڵ 11 گۆڵ
4- پیتەر گۆرگیس و كریستیان ئەتیبا لە دهۆك و شوڕتە 10 گۆڵ

