رۆژنامەی ھەولێر

ناسنامەی 3 پاڵەوانی تێنس یەكلایی كرایەوە

ئەم هەفتەیە ناسنامەی چوار پاڵەوانی تێنس یەكلایی كرایەوە، كارلۆلین مۆكۆڤا بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو دوای 7 ساڵ بووە پاڵەوانی تێنسی قەتەر، لە لایەكی دیكەیشەوە، بێن شێڵتۆن یەكەمین نازناوی لەم وەرزە بەدەستهێنا.

كارۆلینا مۆكۆڤا بووه‌ پاڵه‌وانی تێنسی قه‌ته‌ڕ
كارلۆلینا مۆكۆڤای خانمە تێنسزانی چیكی له‌ یاریی كۆتایی تێنسی قه‌ته‌ڕ رووبه‌رووی مبۆكای كه‌نه‌دی بووه‌وه‌، له‌ سێتی یه‌كه‌م مۆكۆڤا شه‌ش چوار سه‌ركه‌وت و سێتی دووه‌میشی حه‌وت پێنج سەركەوتنی بەدەستهێنا. مۆكۆڤا دووه‌مین ناسناوی له‌ مێژووی یارییكردنی به‌ده‌ستھێنا و یه‌كه‌مین ناسناوی حه‌وت ساڵ پێش ئێستا بوو.

دی میناور بووه‌ پاڵه‌وانی تێنسی رۆتێردام
ئالێكس دی میناوری تێنسزانی ئوسترالی له‌ یاریی كۆتایی پاڵه‌وانییه‌تی تێنسی رۆتێردام رووبه‌رووی ئۆگێر ئه‌لیاسیمی كه‌نه‌دی بووه‌وه‌، له‌ سێتی یه‌كه‌م دی میناور شه‌ش سێ سه‌ركه‌وت و سێتی دووه‌میشی شه‌ش دوو برده‌وه‌.
ئالێكس دی میناوری به‌ربژێری یه‌كه‌می پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌ یازده‌مین ناسناوی له‌ مێژووی یارییكردنی به‌ده‌ستهێنا و دوای سێ ساڵ له‌سه‌ریه‌ك گه‌یشتن به‌ یاریی كۆتایی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌ی هۆڵه‌ندا ناسناوه‌كه‌ی برده‌وه‌.

بێن شێلتۆن بووە پاڵەوانی دالاس ئۆپن
لە یاری کۆتایی پاڵەوانییەتی دالاس بێن شێلتۆن رووبەرووی تایلۆر ڤێرتز بووەوەو یارییەکەی لێبردەوە، ڤێرتز ئەگەرچی توانی سێتی یەکەم شەش سی بباتەوە، بەڵام شێلتۆن دوو سێتی لەدوای یەکی بە ئەنجامی شەش سێ، حەفت پێنج بردەوە.
لاوە ئەمریکییەکە بە دوو کاتژمێر و سی و چوار خولەک یارییەکەی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلا کردەوە، شێلتۆن لەکاتێکدا بووە پاڵەوانی دالاس مانگی رابردوو گەیشتە قۆناخی چارەگی کۆتایی گراندسلامی ئوسترالیا.

مێنسیك هەنگاوێكی گەورەی بڕی
لە ئاستی كێبڕكێیەكانی پیاوان، یاکوب مێنسیک تێنسزانی چیکی بە بردنەوە بەرامبەر چۆینسکی تێنسزانی بەریتانی، خۆی گەیاندە قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتی تێنسی دەوحەی قەتەر.
لە بەردەوامی یارییەکانی قۆناغی یەکەمی پاڵەوانێتی تێنسی دەوحەی قەتەر، یاکوب مێنسکی تێنسزانی کۆماری چیک و پۆڵینی شەشەمی پاڵەوانێتیەکە، رووبەڕووی چۆینسکی تێنسزانی بەریتانی بووە و لە کۆتاییدا توانی، یارییەکە بە ئەنجامی دوو سێت بەرامبەر سێتێک لە رکابەرەکەی بباتەوە، ئەنجامی سێتەکانیش شەش حەوت و شەش دوو و شەش چوار بوون.
بەم بردنەوەیە یاکوب خۆی گەیاندە قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتی تێنسی دەوحەی قەتەر، لەم قۆناغەش رووبەڕووی براوەی نێوان ژانگ و هەروەها بایێنا دەبێتەوە.