ئەسعەد ئیسماعیل – هەولێر
هەلێکی نوێ بۆ محەمەد سەڵاحی یاریزانی میسڕیی یانەی لیڤەرپوول هاتووەتە پێش، بۆ ئەوەی ببێتە یاریزانێکی نوێی خولی سعوودیە و یانەی نەسری ئەو وڵاتە، بەڵام لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا.
بە پێی تۆڕی لیڤەرپوول ئیکۆی بریتانی، ئەو یاریزانە ٣٣ ساڵانە، مووچەکەی ئێستەی لەگەڵ یانەکەی بەرز دەبێتەوە بۆ ٤٠٠ هەزار جونەیهی ئیستەرلینی کە سێ جار زیاتر دەبێ، گەر ڕازی بێ بەو گرێبەستەی لە یانەی نەسری سعوودییەوە بۆی چووە، بۆ کۆتاییهاتنی کاروانی وەرزشیی لە ئینگلتەرا، کە ٩ ساڵە بەردەوامە.
بەرپرسانی سعوودیە، بە هیوان کە محەمەد سەڵاح ببێتە قەرەبوویەکی باش بۆ شوێنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، کە هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دەکرێ کە هەفتانە ٣.٣٥ ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینییە. بە تایبەت دوای ناڕەزایی ئەمەی دوایی لەسەر سیاسەتی رۆشەن لە مامەڵەکردن لە دۆسیەکانی گواستنەوە.\
ڕۆناڵدۆ تووڕەبوون و نیگەرانییەکەی دوای ئەوە هات، کاتێک ڕێگە بە کەریم بنزیمای هاوڕێی پێشتری لە ریاڵ مەدرید درا، هەفتەی ڕابردوو لە یانەی هیلالەوە بچێتە ئیتیحاد، کە بووە هۆی نائامادەبوونی لە هەردوو یاریی ریاز و ئیتیحاد.
پێشتر کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ٤١ ساڵان هۆشداریی پێ درابوو لەلایەن بەرپرسانی خولی رۆشەن، بەوەی ڕێگە بە هیچ یاریزانێک ڕێگەی پێنادرێت کاریگەریی لەسەر ئەو بڕیارانە هەبێت کە لەلایەن لیژنەیەکی سەربەخۆی گواستنەوەی یاریزانانەوە دەدرێن، کە ئامانج لێی ڕێگریکردنە لە خەرجکردنی زیادەڕۆیی یانەکان کە ڕەنگە ببێتە هۆی کێشەی دارایی.
ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن، کە ئەو هێرشبەرەی پێشتری مان یونایتد و خانمە پیرەکە، ئێستە هەوڵ دەدا بگەڕێتەوە ئەورووپا و لەوێ خەونی گەیشتن بە هەزارەمین گۆڵی کاروانی ژیانی، بە دی بهێنێ.
یانە سعوودییەکەش، دەیەوێ محەمەد سەڵاح بباتە ریزەکانی، کە هاوینی ڕابردوو زۆر هەوڵی بۆی دا، هەرچەندەش بەڵێنی مانەوەی لە یانەکە دا.
یانەی ڕێدز ئێستە تاوتوێی دەستبەرداربوون لە سەڵاح دەکەن، بە تایبەت کە قازانجێکی گەورەی لێ دەکەن.

