مامەیارە ئەحمەد – هەولێر
بەرشلۆنە بڕیارێكی بەپەلەی لەسەر خوان هێرناندێز دا
یانەی بەرشلۆنە سوورە لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی یاریزانی لاوی یانەكەی خوان هێرناندێز، بۆ ئەوەی ببێتە یەكێك لە كۆڵەكە و پایە سەرەكییەكانی داهاتووی پڕۆژەی یانەی بەرشلۆنە. بە تایبەت كە هانز فلیك، متمانەیەكی زۆری بە تواناكانی ئەو یاریزانە هەیە.
فلیك بەم دواییە هێرناندێزی بانگهێشت كرد بۆ گەشتی یانەكە بۆ پراگ لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەورووپا، لە هەنگاوێكی چاوەڕێنەكراودا بە ڕوانین لە بەشدارینەكردنی لە یارییەكانی تیپی یەكەم لەم چەند مانگەی دواییدا.
رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی باسی لەوە كردووە، كە یانەی بەرشلۆنە بەم نزیكانە گرێبەستێكی نوێ لەگەڵ ئەو یاریزانە دەكات، لەو گرێبەستەدا مووچەی ساڵانەشی بەرز دەكاتەوە، لەگەڵ مانەوەی بۆ ساڵانێكی زیاتر لە بەرشلۆنە، بەو جۆرە یانەكە ئەو بەهرەوەرە بۆ ساڵانی داهاتوو ئامادە دەكات.
ئەو هەنگاوە، لە دوای ئاستی بەرزی خوان دێ، لە تیپی بەرشلۆنە ئەتلەتیك بە سەرپەرشتیی راهێنەر جۆلیانۆ بیلیتی، كە تەنیا یەك یاریزان لەو زیاتر بەشداریی یارییەكانی كردووە، ئەویش برایان فاریناس 1371 خولەك، لە دوای ئەو، خوان دێت بە بەشداریكردنی 1601 خولەك.
یانەی بەرشلۆنە دەیەوێ ڕێ لە رۆیشتنی خوان هێرناندێز لە هاوینی 2026ـدا بە خۆڕایی بگرێ، بە تایبەت كە گرێبەستەكەی لە 30ی حوەزیراندا كۆتایی دێت.
یانەی بەرشلۆنە ترسی لە دووبارەبوونەوەی سیناریۆی درۆ هەیە، كە لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی ئێستەدا چووە یانەی پاریس سان جێرمان ئەویش بە پێدانی مەرجسزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە.
یانەی بەرشلۆنە بڕیاری خۆی داوە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی یاریزانی لاوی یانەكە خوان هێرناندێز، بۆ ئەوەی ببێتە یاریزانێكی نموونەیی هێڵی ناوەڕاست لە ماوەی ساڵانی داهاتوودا.
كاسیمیسرۆ مانچستەر یونایتد جێ دەهێڵێ، دەچێتە یانەی بەرشلۆنە؟
هێشتا داهاتووی یاریزانی بەڕازیلی كاسیمیرۆ، ئەستێرەی یانەی مانچستەر یونایتد نادیار و لێڵە، لە كاتێكدا یانە ئینگلیزییەكە رایگەیاندووە لە كۆتایی ئەم وەرزەدا ریزەكانی یانەكە جێ دەهێڵێ.
گرێبەستی كاسیمیرۆ لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی لە كۆتایی ئەم وەرزەدا كۆتایی دێ، یانەكەش لە ڕاگەیاندراوی فەرمیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە گرێبەستی یاریزانە بەرازیلییەكە نوێ ناكەنەوە، ئەوەیش وەكوو ئاماژەی رۆیشتنی لە یانەكە.
ئەو یاریزانەی بەڕازیلییەی پێشتری یانەی ریاڵ مەدرید، چوار وەرزی لە یانەی مانچستەر یونایتد بەسەر بردووە و تا ئێستە 146 یاریی كردووە و 21 گۆڵیشی تۆمار كردووە.
تۆڕی تی ئێن تی سپۆرتسی ئەرژەنتینی لە ڕێگەی پێگەی خۆی لە تۆڕی ئێكسەوە، وێنەیەكی كاسیمیرۆی بە درێسی یانەی بەرشلۆنەوە بڵاو كردەوە.
مێدیاكە ئەو كۆمێنتەشی لەسەر نووسیوە: ئایا دەكرێ كاسیمیرۆ بچێتە بەرشلۆنە؟
كاسیمیرۆ یەكێكە لە یاریزانەكانی نەوەی زێڕینی ریاڵ مەدرید، كە سێ ناسناوی چامپیۆنس لیگی لەسەریەكی لە ساڵانی 2016، 2017 و 2018 بردەوە، لەگەڵ ناسناوێكی دیكە لە ساڵی 2022 وێڕای چەند ناسناوی دیكەی ناوخۆیی.
گەلاتە سەرای ئەستێرەیەكی بەرشلۆنەی دەوێ و هەڵوێستی یاریزانەكەش ئاشكرا بوو
وێڕای یانەی ئەتلەتیكۆ مەردید، یانەی گەلاتە سەرای توركییش، دەیەوێ ئەستێرەی ناوەڕاستی یانەی بەرشلۆنە مارك كاسادۆ بباتە ریزەكانیەوە، هەڵوێستی یاریزانەكەش بۆ ئەو مەبەستە ئاشكرا كرد.
گەلاتە سەرای دەیەوێ لەم ماوەیەی گواستنەوەی زستانەدا گرێبەست لەگەڵ كاسادۆدا واژۆ بكا، بۆ پتەوكردنی ریزەكانی.
لەو چوارچێوەیەدا، رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، باسی لەوە كرد، كە یانەی گەلاتە سەرای، سەرنجی خستووەتە سەر ئەو یاریزانە، بەڵام لەم كاتەدا یاریزانەكە سوورە لەسەر مانەوەی لە بەرشلۆنە.
باسی لەوەش كردووە، كە ڕۆڵی كاسادۆ لە نێو یانەی بەرشلۆنە و لە پلانی هانز فلیكدا، لە كورتیی داوە، ئەوەش وای كردووە كە چەند یانەی وەكوو گەلاتە سەرایی توركی و ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی چاویان ببڕنە ئەو یاریزانە و چاودێریی دۆخی ئەو بەهرەوەرە 22 ساڵانەیە بكەن.
بەڵام چەند سەرچاوەیەك بۆ مێدیا ئیسپانییەكە، باسیان لەوە كرووە، كە كاسادۆ بژاردەی چوونە یانەی گەلاتە سەرای توركیی ڕەت كردووەتەوە.
باسی لەوەش كردووە كە ئێستە هیچ پێشهاتێكی پێشبینینەكراو چاوەڕێ ناكرێ روو بدا لە ماوەی گواستنەوەی زستانەدا و كاسادۆش نیازی وایە لە بەرشلۆنە بمێنێتەوە.
تیشكی خستە سەر ئەوەش، كە فلیك روونی كردووەتەوە پێشتر، كە ئەو یاریزانە ناوەڕاستە ئێستە لە پێشینەی پلان و كارەكانیدا نییە، بەڵام كاسادۆ ڕاست نابێ و ناچێتە ژێر بار، سووورە لەسەر تێكۆشان بۆ ئەوەی هەلی دیكەی پێ بدرێ.
كاسادۆ گرێبستەكەی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە تا یۆنیۆی 2028ـە، مەرجسزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی 100 ملیۆن یۆرۆیە.

