مامەیارە ئەحمەد – هەولێر
هانزی فلیک راهێنەری بارسێلۆنا دوای دۆڕانەکەیان بەرامبەر ریال سۆسیداد و بەر لە یارییەكەی ئەمشەویان لە چامپیۆنزلیگ رایگەیاند هێشتا داخی شكستەكەی بەرامبەر سۆسیداد لەبیر نەكردووە، چونكە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد كەچی دۆڕان.
هانزی فلیك، راهێنەری یانەی بارسێلۆنا پێش یارییەكەی ئەمشەویان لە چامپیۆنزلیگ لە دژی سلاڤیا پراگ رایگەیاند بەهۆی كەڵەكەبوونی كارتە زەردەكانی لامین یامال بەشداریی ئەو یارییە ناكات، دەشڵێت: متمانەم بە هەموو یاریزانەكان هەیە ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن.
دەقی بەشێك لە لێدوانەكانی فلیك پێش یارییەكەی ئەمشەویان لە چامپیۆنزلیگ:
من دەمەوێت یاریزانەكانم بە هەمان ئاستی یارییەكەی ریال سۆسیداد یاری بكەن، چونكە لەو یارییە هه‌لی زۆرمان دروست كرد، ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌بوو كه له نێو یاریگه بینیمان، زۆرجار وزه‌یه‌كی زۆر خه‌رج ده‌كه‌یت، به‌ڵام ئه‌نجامت نابێت، ئه‌وه‌ی له یاریگه بینیم به‌رزی ده‌نرخێنم به‌ڵام ده‌بێت له رووی به‌رگرییه‌وه باشتر بین و هه‌وڵی باشتر بده‌ین و له ئاستی یاریزانه‌كانم رازیم، دوای یارییه‌كه به یاریزانه‌كانم گووت به‌ختمان نه‌بوو، پێویسته خۆمان بۆ رووبەڕبوونەوەی سلاڤیا پراگ ئامادە بكه‌ین، پێموایه له ژیانی راهێنه‌رایه‌تیم له‌م یارییه بێبه‌ختر نه‌بووم، به‌ڵام ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م ئاسته به‌رده‌وام بین و ناشمه‌وێت وزه‌ی هونه‌ری خۆمان به باسكردن و گله‌ییكردن له ناوبژیوانه‌كان خه‌رج بكه‌م، پێش یارییه‌كان كۆمێنته‌كان ده‌خوێنمه‌وه و زۆرێك باس له ناوبژیوانه‌كان ده‌كه‌ن، له ئیسپانیاش ناوبژیوانی زۆر نایاب هه‌یه، به‌ڵام ئیدی ئه‌مه دۆخه‌كه‌یه و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكمان له‌سه‌ری نییه، وه‌كو دیۆنگیش گوتی نامانه‌وێت وزه‌ی خۆمان به باسكردنی ناوبژیوان خه‌رج بكه‌ین، بێهیواییه‌كه‌م ته‌نیا له‌وه‌یه به‌بێ هیچ خاڵێك ده‌گه‌ڕێینه‌وه ماڵه‌وه، ده‌مه‌وێت بزانم ئه‌م سیسته‌می ڤاره‌ی ئێستا به‌كاردێت هه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌رزی رابردووه، چونكه هه‌ستمكرد شتێكی دیكه بێت، كانسێلۆ ده‌توانێت له هه‌ردوولای چه‌پ و راست یاریی بكات، هه‌ر به‌هۆی ئه‌وه‌ش گواستوومانه‌ته‌وه.

