رۆژنامەی ھەولێر

ئەربێلوا: ڤینسیۆس یاریزانێكی زۆرباشە و هەوڵدەدەم زۆرترین سوودی لێوەربگرم

مامەیارە ئەحمەد – هەولێر

فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید نایه‌وێت ئاربیلوا تا كۆتایی وه‌رز راھێنه‌ری یانه‌كه‌ بێت و ده‌یه‌وێت راهێنه‌رێك له‌م زستانه‌ بۆ یانه‌كه‌ی په‌یدا بكات و یۆرگن كلۆپیش تاكه‌ به‌ربژێری وه‌رگرتنی ئه‌م ئه‌ركه‌یه‌، بەڵام راهێنەرە ئەڵمانییەكە هێشتا گڵۆپی سەوزی بۆ كاركردن لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێز هەڵ نەكردووە.

ئالڤارۆ ئاربیلوا به‌ خراپترین شێوه‌ ده‌ستی به‌ راهێنه‌رایه‌تیكردنی ریال مه‌درید كرد و له‌ یه‌كه‌مین یاریی بەرامبەر به‌ ئه‌لباسیتی دۆڕا و ماڵئاوایی له‌ جامی شای ئیسپانیا كرد هه‌ر بۆیه‌ فلۆرێنتینۆ پێرێز كه‌وتووه‌ته‌ خۆی و ده‌یه‌وێت راهێنه‌رێك له‌م زستانه‌ بۆ یانه‌كه‌ بهێنێت.
ئه‌گه‌رچی سه‌ره‌تا بڕیاربوو ئاربیلوا تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ راهێنه‌ری ریال مه‌درید بێت، به‌ڵام به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی پێرێز متمانه‌ی به‌ ئاربیلوا نییه‌ و به‌دوای راهێنه‌رێكی گونجاودا ده‌گه‌ڕێت
به‌پێی رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا یۆرگن كلۆپ نزیكترین و تاكه‌ به‌ربژێری وه‌رگرتنی ئه‌ركی راھێنه‌رایه‌تیكردنی ریال مه‌دریده،‌ به‌ڵام بۆ ئه‌م كاته‌ زۆر ئه‌سته‌مه‌.
یۆرگن كلۆپ له‌گه‌ڵ كۆمپانیای رێدبۆڵ كار ده‌كات و سه‌رپه‌رشتی چه‌ندین یانه‌ ده‌كات هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌یی و وه‌رگرتنی پۆستی راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید له‌م دۆخه‌ زۆر سه‌خته‌ به‌ڵام به‌گوێره‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ كلۆپ ئێستا نایه‌وێت راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید بكات و ده‌یه‌وێت له‌ هاوین بێته‌ یانه‌ی شاهانه‌.
له‌ لایه‌كی دیكه‌ فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویكرده‌وه‌ ریال مه‌درید وه‌ك هه‌میشه‌ خۆی له‌ راهێنه‌ره‌كان ناباته‌ پێشه‌وه‌ و چاوه‌ڕێ ده‌كات تاوه‌كو كلۆپ خۆی پێشكه‌شی ریال مه‌درید بكات ئه‌وكات فلۆرێنتینۆ پێرێز و تیمه‌كه‌ی لێی ده‌چنه‌ پێش.
به‌پێی رۆژنامه‌ی بێڵدی ئه‌ڵمانی یۆرگن كلۆپ ته‌نیا وه‌ڵامی سێ ته‌له‌فۆن ده‌داته‌وه‌ یه‌كێكیان له‌ لیڤه‌رپوول و ئه‌وی دیكه‌شیان له‌ هه‌لبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و كۆتا دانه‌شیان له‌ ریال مه‌درید جگه‌ له‌و سێ لایه‌ن ئاماده‌ نییه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ كاری راهێنه‌رایتیكردن.
ریال مه‌درید له‌ ساڵی نوێ دوو جامی له‌سه‌ریه‌كی له‌ده‌ست دا له‌ جامی سوپه‌ر به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا دۆڕا و له‌ جامی شای ئیسپانیاش له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌لبا سیتی پله‌ دوو ده‌ركرا و ته‌نیا لالیگا و چامپیۆنزلیگ ماوه‌ شه‌ڕی له‌سه‌ر بكات.
ئەلڤارۆ ئەربێلوا وەكو راهێنەری یانەی ریال مەدرید یەكەمین یاریی لە لالیگا بەرامبەر لیڤانتی ئەنجام دا، یارییەكەشی بە دوو گۆڵی بێوەڵام بردەوە، لەو یارییەدا هاندەرانی ریال مەدرید فیكەی ناڕەزایی لە دژی فلۆرێنتینۆ پێرێز، ڤینسیۆس و بێلینگهام لێ دا.

ئەربێلوا: هەفتەیەكی سەختم تێپەڕ كرد
ئەلڤارۆ ئەربێلوا، راهێنەری ریال مەدرید دوای سەركەوتنەكەی بەرامبەر لیڤانتی بەمشێوەیەی خوارەوە وەڵامی رۆژنامەنووسەكانی دایەوە:
بردنەوە لەم یارییە زۆر گرنگبوو، هەفتەیەکی سەختمان بەسەربرد، ئێستا پییوستە سەرنجمان لەسەر یارییەکەی سێشەممە بەرامبەر مۆناکۆ بێت،پێیوستبوو یارییەکەمان خێراتر بکەین، چونکە تیپی بەرامبەر بەرگرییەکی توندی دەکرد، گەڕانەوەم بۆ سانتیاگۆ وەکوو راهێنەری بێگومان ئەمە خەونێکبوو بۆمن ساتێکی لەبیر نەکراو دەبێت، بۆ یاریی داهاتوومان لە چامپیۆنزلیگ، کاتمان لەبەردەم نییە بۆ پشوودان، پێیوستە راستەوخۆ دەست بەئامادەکارییەکان بکەین بۆ ئەوەی سێ خاڵ بەدەست بینین و لە هەشت تیپەکەی پێشەوە بمێنینەوە، سەبارەت بەو هێرشانەی دەکرێنە سەر یاریزانان ئەمە روودەدات، منیش کاتێک یاریزانبووم بیرمە چەند جارێک تووشی ئەم دۆخە بووین و ئەزموونمان کردووە، هاندەران هەموو مافێکیان هەیە، چاوەڕێی ئەوە لە تیپەکەیان دەکەن بەجۆرێک یاری بکەین شایەنی ناوی یانەکە بێت، ڤینیسۆس جۆنیۆر یاریزانێکی زۆر باشە هەوڵ دەدەین خاسیەتە باشەکانی لەناو یاریگادا دەربێنم، دەتوانێت زۆر شت پێشکەشی یانەکەی بکات، ڤینی رۆلی هەبووە لە بردنەوەی دوو ناسناوی چامپیۆنزلیگ بۆ ریال مەدرید، نابێت ئەمە لەبیر بکەین ئەو بەرپرسیارەتی زۆری هەڵگرت و تیپەکەی لەسەر کۆڵی دانا، شانازی دەکەم کە راهێنەری ئەوم ئەو دەتوانێت بدرەوشێتەوە جارێکی دیکە تیپەکە هەڵسێنێتەوە، سەرچاوەی ئەم هەڵمەتە دەزانم کە قسە ئاراستەی پێرێزی سەرۆک دەکەن، دەزانم لە کوێوە دژایەتی دەکرێت، شانازی دەکەم سەرۆکێکم هەبێت گەورەترین کەسایەتی میژووی ئەم یانەیە، شانبەشانی سانتیاگۆ بێرنابیۆ هەموو شتێکی بەدەستهێناوە.