مامەیارە ئەحمەد – هەولێر
رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
لە گرێبەستێ چاوەڕێکراوی شتیگن و نەسر، بەرشلۆنە و نەسر و گۆڵپارێزەکەش قازانج دەکەن
ئێسته یانه‌ی نه‌سری سعوودی، كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی گۆڵپارێزی سعوودی نه‌واف عه‌قیدی ده‌یكه‌ن، به تایبه‌ت له ماوه‌ی دوو یاریی كۆتایی خولی رۆشه‌نی سعوودی.
یانه‌ی نه‌سری سعوودی، له دوا یاریی خۆیدا له خولی سعوودیه، شكستی خواردووه، به‌رانبه‌ر یانه‌ی ئه‌هلی 2-3 گۆڵ، به‌رانبه‌ر قادسیه 1-2 گۆڵ، به‌رانبه‌ر یانه‌ی هیلال 1-3 گۆڵ. بۆیه ژماره‌ی خاڵه‌كانی له 31 خاڵدا وه‌ستاون و گه‌ڕایه‌وه خانه‌ی دووه‌م به جیاوازیی 7 خاڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی هیلالی پێشه‌نگی خوله‌كه‌دا.
هه‌ڵه كوشنده‌كانی عه‌قیدی، كوشنده‌ن و له دوا دو یاریدا به‌رانبه‌ر قادسیه و هیلال، بووه هۆی ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین شكست بخۆن.
له یارییه‌كه‌ی قادسیه ئه‌نجامه‌كه وای ده‌رده‌خست بره‌و كۆتایی بێگۆڵ بڕوا، به‌ڵام گۆڵپارێزه‌كه تا ناوه‌ڕاستی یاریگه‌كه هاتبوو و گۆڵه‌كه‌ی چۆڵ كردبوو، ویستی به‌سه‌ر جۆلیان كینۆنیسدا تۆپه‌كه ئاوا بكا، به‌ڵام هه‌ڵكه‌ی كرد و وای كرد ئه‌و هێرشبه‌ره مه‌كسیكییه به‌رانبه‌ر گۆڵێكی بێ گۆڵپارێز بمێنێته‌وه و گۆڵ بكات.
له یارییان به‌رانبه‌ر یانه‌ی هیلالیش، نیو كاتژمێر پێش كۆتاییهاتنی یارییه‌كه، عه‌قیدی هه‌ڵه‌یه‌كی كرد، دوای ئه‌وه‌ی به توندی ڕووبه‌ڕووی رۆبین نیڤێری یاریزانی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی هیلال بووه‌وه و بووه لێدانی سزا، كه به هۆیه‌وه دووریش خرایه‌وه.
بۆیه یانه‌ی نه‌سر ناچار بوو یارییه‌كه به 10 یاریزانه‌وه ته‌واو بكا، له كۆتاییشدا به ئه‌نجامی 1-3 گۆڵ یارییه‌كه‌ی دۆڕاند، هه‌رچه‌نده له نیوه‌ی یه‌كه‌مدا به گۆڵێك له پێش بوو.
دوای یارییه‌كه، جۆرجی جیسۆسی پورتوگالیی راهینه‌ری یانه‌ی نه‌سر، تووڕه‌یی خۆی له هه‌ڵه‌كانی عه‌قیدی ده‌ربڕی و رایگه‌یاند كه له كێشه‌یه‌كی زه‌ینیدایه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد به دوای چاره‌سه‌ره‌دا ده‌گه‌ڕێن.
جیسۆس له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا باسی له‌وه كرد: تیپه‌كه‌مان پێش دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و له دۆخێكی زۆر باش‌دا بوو، ئێسته دۆخمان سه‌خته له هێڵی گۆڵ، به‌ڵام به دوای چاره‌سه‌ری پێویستتدا ده‌گه‌ڕێین.
گوتیشی: عه‌قیدی له رووی هونه‌رییه‌وه باشه، به‌ڵام له رووی زه‌ینییه‌وه خراپه، یاریزانێك كه هه‌ڵه ده‌كا پێویست ناكا سه‌رزه‌نشت بكرێ، به‌ڵام گه‌ر به ڕێكاری دیسپلینی بێ، پێویسته سه‌رزه‌نشت بكرێ.
رۆژنامه‌ی ریازییه‌ی سعوودی باسی له‌وه كرد، دوای یارییه‌كه، جیسۆس داوای له كارگێڕیی یانه‌ی نه‌سر كردووه، گواستنه‌وه‌ی گۆڵپارێزی به‌ڕازیلی پینتۆ بۆ یانه‌ی جێنه‌وا له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا ڕابگرن.
كاره‌كه گۆڕاوه و زه‌حمه‌ت بووه، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا له‌سه‌ر هه‌موو شتێك ڕێك كه‌وتوون، ته‌نانه‌ت گۆڵپارێزه به‌ڕازیلییه‌كه له لیستی یارییه‌كه‌شدا نه‌بوو، له ترسی تووشبوونی به پێكان پێش چوونی بۆ یانه ئیتاڵییه‌كه.
ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی پینتۆش، دۆخه‌كه له هێڵی گۆڵ نابێ و خودی گۆڵپارێزه به‌ڕازیلییه‌كه‌ش پێشتر چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌ی كردووه، دواترینیان له یاریی كۆتایی جامی سوپه‌ری سعوودی به‌رانبه‌ر یانه‌ی ئه‌هلی كه وای كرد ناسناوه‌كه له ده‌ست بده‌ن.
ئێسته باسی له‌وه ده‌كرێ، چاره‌سه‌رێكی جادوویی و به‌په‌له بۆ ئه‌م دۆخه‌ی یانه‌ی نه‌سری سعوودی، هێنانی گۆڵپارێزی یانه‌ی به‌رشلۆنه مارك ئه‌ندریه تیر شتیگنه، كه چووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی پلان و پشتپێبه‌ستنی هانز فلیكی راهێنه‌ری به‌رشلۆنه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئاسته به‌رزه‌كه‌ی خوان گارسیای گۆڵپارێزی لاوی تازهههڵكهوتووی یانه‌كه‌وه.
نه‌سر كار بۆ ئه‌وه ده‌كا دانوستان له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشلۆنه بكا بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌ته‌كانی ئه‌و گۆڵپاریزه به‌ده‌ست بهێنێ، به شێوه‌ی خواستن تا كۆتایی وه‌رز. بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی هێڵی گۆڵه‌كه‌ی بكا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه شتیگن چووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی پلانی فلیكه‌وه، به‌ڵام تیر ئه‌زموونێكی زۆری له یاریگه‌كانی تۆپی پێدا هه‌یه. له ساڵی 2014ـه‌وه گۆڵپارێزی به‌رشلۆنه‌یه و سه‌ركردایه‌تیی چه‌ندان ناسناوی كردووه.
بێگومان یانه‌ی به‌رشلۆنه لاریی له رۆیشتنی گۆڵپارێزه ئه‌ڵمانییه‌كه‌ی نیه، زۆریش داوای بڕه‌پاره‌ی زۆر بۆ ده‌ستبه‌رداربوون لێی ناكا، به تایبه‌ت كه پێش سه‌ره‌تای وه‌رز ده‌یویست ده‌ستبه‌رداری بێ، ئه‌وه‌ش وا ده‌كا گرێبه‌سته‌كه بۆ یانه‌ی نه‌سر ئاسانتر بێته ده‌ست.
بێگومان خواستی به‌رشلۆنه بۆ رۆیشتنی تیر شتگین له‌م دواییه‌دا زیادی كردووه، به تایبه‌ت كه مووچه‌یه‌كی به‌رزی هه‌یه و ئه‌و مووچه‌یه به‌راورد به كێشه داراییه‌كانی به‌رشلۆنه زۆره، ئه‌ویش به شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاری ناكا.
ئه‌و گۆڵپارێزه 33 سالانه، به‌هۆی پێكانه‌وه له سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌وه دوور كه‌وته‌وه و دره‌نگ گه‌ڕایه‌وه، تا ئه‌و گه‌ڕایه‌وه، خوان گارسیای گۆڵپارێز خۆی سه‌لماندبوو و جێی خۆی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیی كردبووه‌وه و شتیگنیش بووه گۆڵپارێزی یه‌ده‌گی گارسیا.
له‌و كاته‌وه‌ی له پێكانه‌كه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه، شتیگن به‌شداریی یه‌ك یاریی یانه‌كه‌ی كردووه، كه یاری گوادالاخارا بوو له گه‌ڕی 32ی جامی شای ئیسپانیادا، كه له‌و یارییه‌دا چه‌ندان یاریزانی یه‌ده‌گ و تازه‌پێگه‌یشتوو به‌شداریی كرد.
یانه‌ی به‌رشلۆنه گۆڵپارێزێكی هه‌یه بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی گارسیا له‌باری پێكاندا، یان یارییه‌كانی جامی شادا، ئه‌ویش فۆیچیك چیزنیی گۆڵپارێزی پۆڵه‌ندییه، كه وه‌رزی ڕابردوو سه‌ره‌كی بوو.
ئه‌و گرێبه‌سته له به‌رژه‌وه‌ندیی تیر شتیگندا ده‌بێ، به تایبه‌ت كه سه‌ره‌كی نییه له به‌رشلۆنه و ئه‌و كاره‌ش تا كۆتایی وه‌رز چاوه‌ڕێكراوه.
له به‌رانبه‌ردا له یانه‌ی نه‌سر ده‌بێته گۆڵپارێزی سه‌ره‌كی، ئه‌گه‌ر گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا بكات.
ئه‌وه‌ش وا له شتیگن ده‌كا ده‌رگه‌یه‌كی دیكه‌ی لێ بكاته‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئه‌ڵمانیا له مۆندیالی 2026ـدا و ڕكه‌به‌ری مانوێل نوێر بكا بۆ گرتنی جێی سه‌ره‌كی.
تیر شتیگن پێش پێكانه‌كه‌ی گۆڵپارێزی سه‌ره‌كیی ئه‌ڵمانیا بوو، دوا دوو یاریی خۆشی به‌رانبه‌ر پورتوگال و فه‌ره‌نسا له نیوه‌ی كۆتایی و كۆتایی خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورووپا كرد، پێش ئه‌وه‌ی له حوه‌زیراندا تووشی پێكان بێ.
لە هەمان کاتدا، گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە ناچار نییە کە بەشێکی مووچەکەی ببڕدرێ، ئەو کاتەی لە بەرشلۆنە بڕوا، چونکە یانەی نەسر هەمان ئەو مووچەیەی پێ دەدا کە لە بەرشلۆنە وەریدەگرێ، یان بەلای کەمەوە بڕێکی زۆری ئەو مووچەیە لە ماوەی یاریکردنی بە شێوەی خواستن.
بەو جۆرە، هەموو لایەک سوودمەند دەبن، نەسر گۆڵپارێزێکی باشی دەبێ تا کۆتایی وەرز گۆڵەکە بپارێزێ، دوای ئەو هەڵانەی کردی بە گرێبەستی نەواف و پینتۆ لە سەرەتای وەرزەوە، هەروەها بەرشلۆنە لە دەست پێدانی ئەو مووچە زۆر ڕزگاری دەبێ کە دەیدا بە تیر شتیگن، بێ ئەوەی هیچ ڕۆڵێکی گرنگی هەبێ، لە کاتێکدا گۆڵپارێزێکی دیکەی یەدەگیشی هەیە کە چیزنییە.
لە بەرانبەردا گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکەش سوودمەند دەبێ و هەمان مووچەی بەرشلۆنە وەردەگرێ و بە شێوەی سەرەکییش یاری دەکات نەک یەدەگ لەگەڵ نەسر، ئەوەش ڕێی بۆ خۆش دەکات بەشداریی مۆندیالی ٢٠٢٦ی ئەمریکا و مەکسیک و کەنەدا بکا.
زانیاریی نوێ لەسەر چۆنیەتی دوورخستنەوەی چابی ئەلۆنسۆ ئاشکرا کرا
رۆژنامه‌یه‌كی به‌ناوبانگ، باس له‌وه ده‌كا، كه خودی چابی ئه‌لۆنسۆش به‌و بڕیاره تووشی شۆك بووه كه له كاتی شیكردنه‌وه‌ی یاریی كلاسیكۆدا، بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی پێ گه‌یشتووه.
رۆژنامه زه ئه‌تله‌تیك، گێڕانه‌وه‌یه‌كی دیكه له‌باره‌ی دوورخستنه‌وه‌ی راهێنه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید چابی ئه‌لۆنسۆ ده‌گێڕێته‌وه، كه خودی راهێنه‌ره‌كه هاوڕا نه‌بووه له‌گه‌ڵ جێهێشتنی یانه‌كه، ته‌نانه‌ت ڕه‌تیشی كردووه‌ته‌وه و به بڕیارێكی نادادپه‌روه‌رانه‌ی داناوه.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه كردووه، كه ئه‌لۆنسۆ له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌ی، شرۆڤه و شه‌نوكه‌وی شكسته‌كه‌یان به‌رانبه‌ر به‌رشلۆنه ده‌كرد، له‌و كاته‌دا له‌ناكاو بۆ گۆڕه‌پانی مه‌شقه‌كان بانگ كرا، پێی گوترا كه دوور خرایتهوه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فه‌رمی له‌گه‌ڵ خۆسیه ئهخێی سانچێزی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی یانه‌كه.
ئه‌و گیڕانه‌وه نوێیه، دژیه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕاپۆرتێكی پێشووتر بڵاویان كرده‌وه، به تایبه‌ت كه رۆژنامه‌ی ئاسی نزیك له یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، كه وتبووی ئه‌لۆنسۆ دوای شكستی به‌رانبه‌ر به‌رشلۆنه خۆی داوای گواستنه‌وه‌ی كردووه.
رۆژنامه‌كه‌ی نزیك له مه‌درید باسی له‌وه كردبوو، كه كێشه‌ی نێو یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، ته‌نیا وابه‌سته‌ی یاریی كلاسیكۆ نه‌بووه، به‌ڵكوو له ئه‌نجامی كه‌ڵه‌كه‌بوون و قووڵبوونه‌وه‌ی كێشه‌كانه له ژووری جلگۆڕین.
ئه‌لۆنسۆ له كاردانه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌دا، سه‌رجه‌م وێنه‌كانی خۆی له كاتی مهشقهاكنی یانه‌كه‌دا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕه‌ش كرده‌وه، ته‌نیا یه‌ك وێنه‌ی هێشته‌وه، ئه‌ویش وێنه‌ی خۆی و فلۆرێتینۆ پێرێز بوو له رۆژی پێشكه‌شكردنی وه‌كوو راهینه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، ئه‌وه‌ش ده‌ربڕینێكی بێده‌گانه بووه له ناڕه‌زایی خۆی به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ی له نێو یانه‌كه له‌گه‌ڵی كرا.
ئیناكی ئیبانیز، بریكاری چابی ئه‌لۆنسۆیش، له باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌لۆنسۆ خۆی ڕۆیشتووه یان دوور خراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی راگه‌یاندبوو: ئه‌وه گرنگه له‌مه‌ودوا ئیتر راهێنه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید نییه، هیچ شتێكی دیكه بۆ ئێمه گرنگ نییه.
ریاڵ مه‌درید، هه‌ر ده‌موده‌ست دوای دوورخرانه‌وه‌ی ئه‌لۆنسۆ، ئه‌لڤارۆ ئه‌ربیلوای كرد به راهێنه‌ری یانه‌كه، له هه‌وڵێكدا بۆ جڵه‌وگرتنی ژووری جلگۆڕین و نه‌هێشتنی په‌رشوبڵاوی و بێدیسپلینی، هه‌ر ده‌موده‌ستیش ئه‌ركی مه‌شقه‌كانی یانه‌كه‌ی گرته ده‌ست. ئه‌و راهێنه‌ره به راهێنه‌رێكی كاتی داده‌نرێ تا كۆتایی وه‌رز، گه‌ر ئه‌نجامه‌كانی باش و جێپه‌سه‌ندی ریاڵ مه‌درید و هانده‌رانی بێ، ئه‌وكات ڕه‌نگه بۆ وه‌رزه‌كانی دیكه‌ش به‌رده‌وام بێ.
پێشتر له به‌رنامه‌ی چێرنجیتۆی ئیسپانیدا، ئیدۆ ئه‌گێری، له به‌رنامه‌كه‌دا باسی له‌وه كرد: له ماوه‌ی راهێنه‌رایه‌تیی ئه‌لۆنسۆدا، چه‌ند یاریزانێكی به‌ناوبانگی یانه‌كه، له كاتی مه‌شقه‌كاندا خه‌ریكی خۆ خه‌ریككردن بوونه، به‌شێكی له دواساته‌كانی مه‌شقه‌كاندا چوونه‌ته یه‌كه مه‌شقییه‌كه و هه‌ندێ مه‌شقیان كردووه و شوێنی راهێنانیان جێ هێشتووه. به جۆرێك بووه كه دیسپلینی نێو تیپه‌كه له كاتی مه‌شق و راهێنانه‌كاندا نه‌بووه. هاوكات له كاتی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كانی به‌رشلۆنه له جامی سوپه‌ر، ئه‌لۆنسۆ داوای له ئمباپێ كرد ڕێڕه‌وی ڕێزلێنانیان بۆ دروست بكه‌ن، به‌ڵام ئمباپێ به گوێی نه‌كرد.

