مامەیارە ئەحمەد – هەولێر
رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
چەند یاریزانێکی بەناوبانگی ریاڵ مەدرید لە ماوەی راهێنەرایەتی ئەلۆنسۆدا چی‌یان کردووە؟
له به‌رنامه‌ی چێرنجیتۆی ئیسپانیدا، پشتپه‌رده‌ی نێوماڵی ریاڵ مه‌درید له سه‌رده‌می راهێنه‌رایه‌تیی چابی ئه‌لۆنسۆدا ئاشكرا كرا، كه جۆرێك له كه‌مته‌رخه‌می و ناپه‌به‌ندیی یاریزانه گرنگه‌كان بینراوه.
ئیدۆ ئه‌گێری، له به‌رنامه‌كه‌دا باسی له‌وه كرد: له ماوه‌ی راهێنه‌رایه‌تیی ئه‌لۆنسۆدا، چه‌ند یاریزانێكی به‌ناوبانگی یانه‌كه، له كاتی مه‌شقه‌كاندا خه‌ریكی خۆ خه‌ریككردن بوونه، به‌شێكی له دواساته‌كانی مه‌شقه‌كاندا چوونه‌ته یه‌كه مه‌شقییه‌كه و هه‌ندێ مه‌شقیان كردووه و شوێنی راهێنانیان جێ هێشتووه. به جۆرێك بووه كه دیسپلینی نێو تیپه‌كه له كاتی مه‌شق و راهێنانه‌كاندا نه‌بووه.
ئه‌وه‌ش به یه‌كێك له هۆكاره‌كانی دیكه‌ی رۆیشتنی چابی ئه‌لۆنسۆی راهێنه‌ر داده‌نرێ كه دووشه‌ممه‌ی رابردوو به ڕه‌زامه‌ندیی هه‌ردوولایان یانه‌كه‌ی جێهێشت، ئه‌وه‌ش دوای شكستی ده‌موده‌ستیان بوو له یاریی كلاسیكۆی جامی سوپه‌ر.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیی نزیك له یانه‌ی ریاڵ مه‌درید باسی له‌وه كردووه، كه ئه‌لۆنسۆ خۆی شه‌وی شكسته‌كه داوای رۆیشتنی كردووه، ئه‌وه‌ش كێشه‌ی نێو یانه‌كه ئاشكرا ده‌كا و رۆیشتنه‌كه‌ی ته‌نیا په‌یوه‌ندی به كلاسیكۆوه نه‌بووه، به‌ڵكوو به‌رئه‌نجامی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كێشه‌كان بووه له ژووری جلگۆڕین.
هه‌روه‌ها له به‌رنامه‌كه‌د سه‌رنج خرایه سه‌ر ئه‌وه‌ی، له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی رۆیشتنی ئه‌لۆنسۆ، سه‌رجه‌م وێنه‌كانی له كاتی مه‌شقدانه‌وه‌ی ریاڵ مه‌درید سڕییه‌وه، ته‌نیا یه‌ك وێنه‌ی هێشته‌وه ئه‌ویش خۆی و فلۆرێنتینیۆ پێرێز بوو، له سه‌روه‌ختی پێشكه‌شكردنی وه‌كوو راهێنه‌ر.
هه‌روه‌ها فابریزیۆ ڕۆمانۆی رۆژنامه‌نووسی شاره‌زای بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان و راهێنه‌ران له ئه‌ورووپا، ڕایگه‌یاندووه: ڤینیسیۆس جۆرنیۆری یاریزانی به‌ڕازیلیی یانه‌كه، ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه كه گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه، پێش ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی چابی ئه‌لۆنسۆ یه‌كلا بكرێته‌وه. ئه‌وه‌ش قه‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان یاریزانان و ده‌سته‌ی هونه‌ری ده‌رده‌خات.
ریاڵ مه‌درید ده‌موده‌ست ئه‌لڤارۆ ئه‌ربیلوای كرد به راهێنه‌ری یانه‌كه، بۆ ڕێكخستنه‌وه و هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی له ژووری جلگۆڕین باڵی به‌سه‌ر ریاڵ مه‌دریددا كێشابوو.
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە هۆی جووڵەیەکەوە هه‌ڕه‌شه‌ی سزای له‌سه‌ره
دوای جووڵه‌یه‌كی له یاریی دێربیی خولی سعوودیه، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی یاریزانی یانه‌ی نه‌سر، هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاگرتنی له‌سه‌ره.
یانه‌كه‌ی ڕۆناڵدۆ شكستێكی گه‌وره‌ی به ئه‌نجامی (1-3) گۆڵ به‌رانبه‌ر یانه‌ی هیلال تووش هات، له‌و یارییه‌ی له گه‌ڕی 15ی خولی رۆشه‌نی سعوودی به‌ڕێوه چوو.
ڕۆناڵدۆ له‌و كاته‌ی ئاڵوگۆڕی پێ كرا، جووڵه‌یه‌كی ناروونی به‌رانبه‌ر كامێرا‌كان كرد، ئه‌وه‌ش دوای گۆڵی سێیه‌می یانه‌ی هیلال له ڕێگه‌ی لێدانی سزاوه، كه ئه‌وه دووه‌م لێدای سزا بوو زه‌عیم له یارییه‌كه به ده‌ستی هێنا.
عه‌بدوڵا قه‌حتانی، ڕاوێژكاری ناوبژیوانی، له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا ڕایگه‌یاند: له‌و حاڵه‌تانه‌دا، گه‌ر لیژنه‌ی ڕێككاری بیبینن و بۆی بگه‌ڕێته‌وه، لێكدانه‌وه‌یه‌كی باشی بۆ ناكه‌ن و قسه له‌گه‌ڵ یانه‌كه ده‌كه‌ن.
ده‌ڵێ: ئامانجه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئیفاده‌ی یاریزانه‌كه وه‌ربگرن، بزانن له‌و جووڵه‌یه مه‌به‌ستی چییه، له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌ڵامه‌كه‌ی، لیژنه‌كه بڕیار و ده‌ستوه‌ردانی پێویست ده‌كه‌ن، ئه‌وه دیمه‌نێك بوو كه ناوبژیوان نه‌یبینی و مێدیاكان گواستیانه‌وه.
ده‌شڵێ: به شێوه‌یه‌كی گشتی، لێپرسینه‌وه له‌و مامه‌ڵه‌یه ده‌كرێ و له‌سه‌ر بنه‌مای تێگه‌یشتن لێی له نێوخۆی وڵاته‌كه، بڕیاری لێ ده‌درێ، ته‌نیا مه‌گه‌ر یاریزانه‌كه لێكدانه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌بێ.
ئایا ئه‌لۆنسۆ ده‌ستی له كار كێشایه‌وه یان دوور خرایه‌وه؟
هه‌واڵی له‌ناكاوی رۆیشتنی چابی ئه‌لۆنسۆی راهێنه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، چه‌ندان باس و خواسی به دوای خۆیدا هێنا، له مێدیاكان و شه‌قامی وه‌رزشییشدا،
ریاڵ مه‌درید له ڕاگه‌یاندراوێكدا، رۆژی دووشه‌ممه، ڕۆییشتنی ئه‌لۆنسۆی له پۆسته‌كه‌ی به ڕه‌زامه‌ندیی هه‌ردوولا ڕاگه‌یاند.
ڕاپۆرتی مێدیا ئیسپانییه‌كان باسیان له‌وه ده‌كرد كه ڕۆیشتنی ئه‌لۆنسۆ، دوورخستنه‌وه‌ی بووه له كارگێڕی یانه‌كه‌وه، دوای شكستیان 2-3 گۆڵ له یاریی كلاسیكۆی جامی سوپه‌ر.
به‌ڵام ئیناكی ئیبانیز، بریكاری چابی ئه‌لۆنسۆ به سایتی كووره‌ی ڕاگه‌یاندووه: ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئیتر راهێنه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید نییه، هیچ شتێكی دیكه بۆ ئێمه گرنگ نییه، پێم وایه ده‌بێ له‌مه تێ بگه‌ن، گیڕانه‌وه‌كان به هیچ جۆرێك بۆ ئێمه گرنگ نین، به‌شێكیش نین لێی.
ئه‌لڤارۆ ئه‌ربیلوا، هه‌ر زوو له شوێنی چابی ئه‌لۆنسۆ بووه راهێنه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، كه پێشتر راهێنه‌ری تپی دووه -كاستیا-ی ریاڵ مه‌درید بوو.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌ڵوێستی یاریزانانی ریاڵ مه‌درید له‌باره‌ی رۆیشتنی ئه‌لۆنسۆوه ئاشكرا كرا، له‌و ڕووه‌وه رۆژنامه‌ی ماركای نزیك له یانه‌ی مه‌درید، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه ئه‌و هه‌واڵه بۆ یاریزانانی ریاڵ مه‌درید شۆك بووه و پێشبینیی ئه‌وه‌یان نه‌كردووه.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه كه یاریزانانی ریاڵ مه‌درید، پێشبینیی بڕیارێكی وایان له‌م كاته‌ی وه‌رزه‌كه‌دا نه‌كردووه، به تایبه‌ت كه تیپه‌كه پێویستی به ئارامی هه‌یه دوای شكستیان به‌رانبه‌ر به‌رشلۆنه.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه كه یاریزانان هیچ گومانێكیان له مانه‌وه‌ی ئه‌لۆنسۆ نه‌بووه، به تایبه‌ت له روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ی رووی داوه پێویستی به وازهێنانی ئه‌و نه‌كردووه و شكسته‌كه‌یان به‌رانبه‌ر به‌رشلۆنه گه‌وره نه‌بووه.
یاریزانان پێیان وا بووه پڕۆژه‌كه‌ی ئه‌لۆنسۆ به‌رده‌وم ده‌بێ، به‌و پێیه‌ی پشتیوانییه‌كی زۆری
كارگێڕیی ریاڵ مه‌دریدی هه‌بووه.
چه‌ند یاریزانێك ڕایانگه‌یاندووه به‌و بڕیاره تووشی شۆك بوونه و له ڕاگه‌یاندراوی یانه‌كه‌دا زانیویانه كه ئه‌لۆنسۆ نه‌ماوه.
بايرن ميونشن پێكانی یاریزانێكی ڕاگەیاند و ماوەی دووركەوتنەوەی ئاشكرا كرد
یانەی بایرن میونش، ڕایگەیاند كە یەكێك لە یاریزانەكانی تووشی پێكان بووە و ماوەیەك لە یاریكردن دادەبڕێ
یانەی بایرن میونشن، ئاماژەی بەوە كرد، كە یانەكەیان لە خزمەتەكانی یوسێب ستانیشیچ بە شێوەیەكی كاتی دادەبڕێ.
یانە ئەڵمانییەكە باسی لەوە كردووە، كە ئەو یاریزانەی هێڵی بەرگرییان، لە گۆزینگی لای راستی تووشی پێكان بووە لە یارییەكەیان بەرانبەر فۆڵفسبۆرگ لە خولی ئەڵمانیا.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا باسی لەوە كردووە، كە تیمی پزیشكی‌یان، پشكنینیان بۆ ئەو یاریزانە كردووە.
بەپێی زانیارییەكانی ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی، ستانیشیچ ڕەنگە تا سێ هەفتە لە یاریكردن داببڕێن.
ئەو یاریزانە لە 19 یاریی ئەم وەرزەی یانە ئەڵمانییەكە لە كۆی خول و پاڵەوانیەتییە جیاوازەكاندا بەشداریی كردووە و دوو گۆڵی تۆمار كردووە و سێ گۆڵیشی دروست كردووە.
ستانیشیچ لە یەكەم یاریی دوای پشووی زستانە بەرانبەر یانەی فۆڵفسبۆرگ بەشداریی كرد كە تێیدا یانەكەی سەركەوتنێكی گەورە 8-1 گۆڵ یارییەكەی بردەوە.
ڕافینیا، ئەستێرە درەوشاوە بەڕازیلییەكەی یانەی بەرشلۆنە
یاریزانی بەڕازیلیی یانەی بەرشلۆنە ڕافینیا، لە یاریی جامی سوپەری ئیسپانیا بە ئاستێكی باڵا دەركەوت و توانی ڕۆڵێكی كارا لە سەركەوتنی یانەكەی بەسەر یانەی ریاڵ مەدریددا ببینێ، لەو یارییەی لە یاریگەی ئینما لە جەددەی سعوودیە بەڕێوە چوو.
لەو یارییەدا ڕافینیا دوو گۆڵی تۆمار كرد و وای كرد یانەكەی بۆ 16ـەمین جار لە مێژووی خۆی ودووەمین جار لەسەر یەكدا جامی سوپەری ئیسپانیا بباتەوە.
ڕافینیا لە هاوینی ساڵی 2022 لە یانەی لیدز یونایتەوە چووە بەرشلۆنە و گرێبەستەكەی تا هاوینی ساڵی 2028ـە.
ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، باسی لەوە كردووە كە چۆن ڕافینیا لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە خۆی گونجاندووە و ئاستێكی باڵا پێشكەش دەكات، كە فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدریدیش باسی لەو ئاستەی ڕافینیا كردووە.
لە زیاتر لە بۆنەیەكدا، پێرێز لەگەڵ كەسانی نزیك و دەوروبەری، باسی لەوە كردووە كە ڕافینیا لای ئەو باشترین یاریزانی بەرشلۆنەیە، تەنانەت ئاستی ئەو لە لامین یاما و پێدرییش پێ باشترە.
ئاستە بەرزەكەی ڕافینیا لە یاریی جامی سوپەری ئیسپانیاش، ئەو بۆچوونەی پێرێزی سەلماند، كاتێك دوو گۆڵی تۆمار كرد و بووە هۆی ئەوەی بەرشلۆنە ناسناوێكی دیكە لەسەر حسابی ڕكەبەر دێرینەكەی (ریاڵ مەدرید) بباتەوە.
رافینیا لەو كاتەوەی هانز فلیك بووەتە راهێنەری یانەی بەرشلۆنە، ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات، 5 گۆڵی لە ریاڵ مەدرید تۆمار كردووە و لەو یارییانەیشدا كە ئەو گۆڵی تۆمار كردووە، بردوویانەتەوە و لە هەر یارییەكیشدا یەكلاكەرەوە بووە.
ڕافینیا لە یارییەكەی كلاسیكۆی نێوان ریاڵ مەدرید و بەرشلۆنە كە لە ئۆكتۆبەری ڕابردوودا لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوە چوو، ئامادە نەبوو، ئەوەش تاكە یاریی بوو كە ریاڵ مەدرید لە سەروەختی راهێنەرایەتیی هانز فلیكدا لە بەرشلۆنە بباتەوە.
لەگەڵ راهێنەرە ئەڵمانییەكە، ڕافینیا بووەتە ڕەگەزێكی سەرەكیی یانەی بەرشلۆنە، لە 5 یاریی ریاڵ مەدردیش 7 گۆڵی تۆمار كردووە و جگە لە یاریی جامی شای نێوانیان، لە هیچ یارییەكی دیكە نییە بەشداریی كردبێ و گۆڵی نەكردبێ.
ئەمەش وای كردووە فلیك ببێتە پاڵنەر بۆ ئەوەی ڕافینیا ببێتە بەربژێری وەرگرتنی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان و زۆر بە ئاستی ئەو یاریزانەیدا هەڵدا.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، لێدوانی هانز فلیكی گواستووەتەوە، كە دەڵێ: ڕافینیا عەقڵیەتێكی سەرنجڕاكێشی هەیە، زۆر دینامیكییە و ئەمەش لە تیپەكە ڕەنگی داوەتەوە.
دەشڵێ: ڕافینیا هەلێكی یەكەمی لە دەست دا و دواتر گۆڵی تۆمار كرد، ئەوەش متمانەیەكی زۆری پێ بەخشی، وای كرد توانای زۆری بخاتە گەڕ و لەسەر یاریگە خۆی بسەلمێنێ.

