مامەیارە ئەحمەد – هەولێر
رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
بەرشلۆنە له سه‌ركه‌وتنه‌كانی ناوه‌ستێ و پێشه‌نگی توندتر كرد
یانه‌ی به‌رشلۆنه كه‌وتووه‌ته سه‌ر ڕێڕه‌وی سه‌ركه‌وتن و بردنه‌وه له دوای بردنه‌وه تۆمار ده‌كات و ئاوڕ ناداته‌وه داوه، جیاوازییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌درید له چوار خاڵدا ڕاگرتووه و ئه‌وه‌ش جیاوازییه‌كی زۆره.
یانه‌ی به‌رشلۆنه، له گه‌ڕی 17ی لا لیگا و له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی، شه‌وی یه‌كشه‌ممه ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی ڤیا ریاڵ بووه‌وه، یرییهكهیشی به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام لێ برده‌وه.
هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ی به‌رشلۆنه یاریزانان ڕافینیا و لامین یامال له خوله‌كه‌كانی 12 و 63ـدا تۆماریان كرد.
به‌و سه‌ركه‌وتنه، خاڵه‌كانی به‌رشلۆنه گه‌یشتنه 46 خاڵ و به جیاوازیی چوار خاڵ (ریاڵ مه‌درید 42 خاڵی هه‌یه) پێشه‌نگی گرتووه و ریاڵ له خانه‌ی دووه‌مه، ڤیا ریاڵ به 35 خاڵ له خانه‌ی چواره‌مه.
یانه‌ی به‌رشلۆنه، هه‌ر له سه‌ره‌تای یارییه‌كه‌وه كه له یاریگه‌ی لا سیرامیكا به‌ڕێوه چوو، زوو هه‌وڵی دا فشار له‌سه‌ر تیپی میواندار دروست بكات و بگاته گۆڵه‌كه‌ی، له كاتێكدا یانه‌ی ڤیا ڕیاڵ ده‌یویست هێرشه پێچه‌وانه‌كان بقۆزێته‌وه.
یانه‌ی ڤیا ڕیاڵ له‌و ڕێگه‌یه‌وه چه‌ند جارێك مه‌ترسیی خسته سه‌ر گۆڵه‌كه‌ی خوان گارسیا، به‌ڵام به‌رشلۆنه زوو ده‌ستی خۆی وه‌شاند و له خوله‌كی 12ـدا دوای ڕێگریكردن له ڕافینیا له نێو هێڵێ سزای ڤیا ریاڵ، گۆڵی یه‌كه‌می له ڕێگه‌ی لێدانی سزاوه تۆمار كرد و خودی یاریزانه به‌ڕازیلییه‌كه‌ش جێبه‌جێی كرد. ئه‌و لێدانه سزایه‌ش ناڕه‌زایی یاریزانانی ڤیا ریاڵی لێ كه‌وته‌وه.
یانه‌ی ڤیا ڕیاڵ له خوله‌كی 17ـدا به‌هۆی ئۆفسایده‌وه گۆڵێكیان لێ ڕه‌ت كرایه‌وه
له‌و نیوه‌یه‌دا و له خوله‌كی 38 برینه‌كه‌ی ڤیا ڕیاڵ قووڵتر بوو، كاتێك یاریزان ریناتۆ ڤیگا به‌هێزه‌وه له گۆزینگی لامین یامالی دا و ناوبژیوان ئهلبیرۆلا رۆخاس ده‌موده‌ست كارتی سووری پێ دا.
ڤیا ڕیاڵ هه‌رچه‌نده ژماره‌ی یاریزانانی كه‌متر بوو، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ تۆماركردنی گۆڵی وه‌كیه‌كی بوو، به‌رشلۆنه به‌رگریی له گۆڵه‌كه‌ی كرد.
له نیوه‌ی دووه‌مدا به‌رشلۆنه جڵه‌وی یاریگه و یارییه‌كه‌ی گرته ده‌ست و فشاری زۆری خست سه‌ر ڤیا ڕیاڵ. به‌ڵام خاوه‌ن یاریگه ڕاده‌ست نه‌بوون و هه‌وڵیان دا گۆڵی یه‌كسانبوون بكه‌ن، خوان گارسیا چه‌ند هه‌لێك مه‌ترسیداری ڤیا ڕیاڵی گه‌ڕانده‌وه.
به‌رشلۆنه له خوله‌كی 63ـدا واژۆی له‌سه‌ر بردنه‌وه‌كه‌ی كرد كاتێك لامین یامال له خوله‌كی 63ـدا زیره‌كانه گۆڵی دووه‌می به‌رشلۆنه‌ی كرد.
له دواساته‌كانی یارییه‌كه‌دا یاریزانی به‌رشلۆنه كۆندێ تووشی پێكان هات.
نهێنیی گۆڕانكاریكردن به بڕۆنۆ فێرناندێز له نێوا دوو نیوهكهدا ئاشكرا كرا
یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد بڕۆنۆ فێرناندێز له نێوان هه‌ردوو نیوه‌كه‌ی یارییه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤێلا، گۆڕانكاریی پێ كر.
پێنج خولهك پێش ئه‌وه‌ی یاریی نێوان مانچسته‌ر یونایتد و ئه‌ستۆن ڤێلا ته‌واو بێ، بڕۆنۆ فێرناندێز تووشی پێان هات، به‌ڵام توانیی تا كۆتایی نیوه‌ی یه‌كه‌م یاری بكات.
ئه‌و كاته‌ی پشووی نیوان دوو نیوه‌كه ته‌واو بوو، یاریزانانی مان یونایتد به‌بێ بڕۆنۆ فێرناندێز گه‌ڕانه‌وه یاریگه و له جێی ئه‌و لیساندرۆ مارتینیز له شان مانوێڵ ئۆگارتی به‌شداریی كرد.
ده‌موده‌ست مانويل أوجارتي چووه شوێنی یاریزانانی یه‌ده‌گ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌یری یارییه‌كه بكات. هیچ كاریگه‌رییه‌كی خراپی پێوه دیار نه‌بوو و نه‌بینرا، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كی باش و دڵخۆشكه‌ر بوو به‌وه‌ی پێكانه‌كه‌ی قورس نییه و له یارییه‌كانی داهاتوو دانابڕێ.
هانده‌رانی یانه‌ی به‌رشلۆنه گاڵته به دۆخی مه‌درید و راهێنه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ن
هانده‌رانی یانه‌ی به‌رشلۆنه شه‌وێكی ئاسووده‌یان له‌سه‌ر یاریگه‌ی سیرامكیا به‌سه‌ر برد دوای بردنه‌وه‌یان 2-0 گۆڵ له ڤیا ڕیاڵ له یاریی لوتكه‌ی لا لیگا.
به‌رشلۆنه به‌و ئه‌نجامه‌وه پێگه‌ی خۆی له پێشه‌نگی قایمتر كرد، ئه‌وه‌ش وای كرد هانده‌رانی به‌رشلۆنه ده‌ست به ئاهه‌نگگێران به جۆشوخرۆشه‌وه بكه‌ن. هانده‌رانی به‌رشلۆنه له‌و یارییه‌دا ته‌نیا دروشمیان بۆ تیپه‌كه‌یان نه‌ده‌گوته‌وه، به‌ڵكوو گاڵته‌یان به ریاڵ مه‌درید و راهێنه‌ره‌كه‌یان كرد
هانده‌رانی ئاماده‌بووی یاریگه، داوایان ده‌كرد كه چابی بمێنێته‌وه، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كی ڕوونه به‌وه ئاستی ریاڵ مه‌درید هه‌ڵبه‌ز و دابه‌ز ده‌كات گاڵتهپێكردنهكه به ڕاهێنه‌ری ریاڵ به‌و واته‌یه‌یه چابی راهێنه‌رێكی خراپه و و مانه‌وه‌ی ئه‌لۆنسۆ ئه‌و له ریاڵ مه‌درید له قازانجی به‌رشلۆنه‌یه. هه‌واڵه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن كورسیی راهێنهرایهتییهكهی له‌ژێر مه‌ترسیدایه.
لیڤه‌رپوول لێی قه‌وما و ڕه‌نگه ئیزاك چه‌ند مانگێك له یاریكردن داببڕێ
یانه‌ی لیڤه‌رپوول هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌وه به دۆخێكی ناله‌بار و دژوار‌دا تێده‌په‌ڕێ، پێكانی یاریزانێكیشی هاته سه‌ر و ڕه‌نگه چه‌ند مانگێك به‌و هۆیه‌وه دوور بكه‌وێته‌وه.
یانه‌ی لیڤه‌رپوول، هه‌رچه‌نده پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خولی نایابی ئینگلیزییه، به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه چه‌ندان ئه‌نجامی خراپی تۆمار كردووه، هاوكات ئێسته له تواناكانی هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د سه‌ڵاح و كۆدی جاكپۆش دووره، پێكانی یاریزانێكی بهناووبانگیشی هاته سه‌ر.
هێرشبه‌ری سوێدیی یانه‌كه ئهلێكسندهر ئیزاك، له یاریی نێوان لیڤه‌رپوول و تۆتنهام تووشی پێكان هات، دوای پشكنین و لێوردبوونه‌وه، ده‌ركه‌وت كه پێكانه‌كه‌ی مه‌ترسیداره.
لیڤه‌رپوول یارییه‌كه‌ی 2-1 برده‌وه، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه‌ی له ده‌ست دا.
ده‌یڤید ئۆرنستن، رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی زه ئه‌تله‌تیك، باسی له‌وه كردووه كه ئیزاك ده‌ناڵێنێ و گومانی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێ قاچی چه‌پی شكابێ، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات چه‌ند مانگێك له یاریكردن داببڕێت.
ئه‌و یاریزانه سوێدییه چووه سه‌ر كورسیی یه‌ده‌گ دوای ئه‌وه‌ی ئارنی سلۆت پێی باشتر بوو كه هۆگۆ ئیكیتیكی یاریی پێ بكات.
ئیزاك له سه‌ره‌تای نیوه‌ی دووه‌مه‌وه به‌شداریی كرد و چووه نێو یاریگه له شوێنی به‌رگریكاری ڕاست كۆنۆر برادلی.
به‌ڵام دوای ته‌نیا 10 خولهك ئیزاك سه‌ركه‌وتوو بوو له تۆماركردنی گۆڵی پێشكه‌وتن بۆ لیڤه‌رپوول، دوای ئه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی هه‌ڵه‌یه‌كی به‌رگریكاری ئه‌رژه‌نتینی كریستیان ڕۆمێرۆیان له نزیك ناوچه‌ی سزا قۆسته‌وه.
به‌ڵام ئه‌و یاریزانه‌ی پێشتری یانه‌ی نیوكاسڵ له‌و كاته‌ی گۆڵه‌كه‌ی كرد تووشی پێكان هات، دوای ئه‌وه‌ی به ئازاره‌وه كه‌وته سه‌ر زه‌وی، ئه‌و كاته‌ی به‌رگریكاری هۆڵه‌ندی ڤان دی ڤین له كاتی لێدانی تۆپه‌كه به توندی له‌گه‌ڵی جووڵایه‌وه و هه‌وڵی دا ڕێگری لێ بكا و گۆڵ تۆمار نه‌كا.
ئیزاك نه‌یتوانی ئاهه‌نگ و خۆشی بۆ گۆڵه‌كه‌ی بگێڕێت، ده‌موده‌ست تیمی پزیشكیی یانه‌كه چوونه نێو لاكێشه‌ی سه‌وز و به فریای كه‌وتن.
ئیزاك نه‌یده‌توانی هه‌ستێته‌وه و ده‌گریا له‌سه‌ر زه‌ویی یاریگه، به‌ڵام به یارمه‌تیی تیمی پزیشكیی یانه‌كه هه‌ستایه‌وه و چووه ده‌ره‌وه‌ی یاریگه.
دوای ئه‌وه‌ی كه سلۆت زانی پێكانه‌كه‌ی قورسه، ده‌موده‌ست گۆڕانكاریی پێ كرد و یاریزانی هۆله‌ندی جێریمی فریمبۆنگی خسته شوێنی.
لیڤه‌رپوول هیچ لێدوانێكی فه‌رمی له‌و رووه‌وه نه‌داوه له‌باره‌ی ڕاده‌ی مه‌ترسیی پێكانه‌كه‌ی، به‌ڵام پشكنینی زیاتری بۆ ده‌كرێ و تیشكیشی بۆ ده‌گیرێ.
پێكانی ئه‌و یاریزانه بۆ لیڤه‌رپوول ده‌بێته كاره‌سات له كاتێكدا یاریزانانی هێڵی پێشه‌وه‌ی دابڕاون، كۆدی جاكپۆ پێكانه‌كه‌ی دووردرێژه و محه‌مه‌د سه‌ڵاحیش دابڕاوه بۆ به‌شداریكردن له یارییه‌كانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقا.

