رۆژنامەی ھەولێر

بەرشلۆنە خۆی بۆ گرێبەستێكی گەورە لەگەڵ یاریزانێكی مانچستەر سیتی ئامادە دەكات

مامەیارە ئەحمەد – هەولێر

 

بەرشلۆنە خۆی بۆ گرێبەستێكی گەورە لەگەڵ یاریزانێكی مانچستەر سیتی ئامادە دەكات

یانەی بەرشلۆنە، دواهەنگاوەكانی بۆ جێبەجێكردنی پلانی دەستخستنی یاریزانێكی بەناوبانگ دەنێ و دەیەوێ پێش دەستپێكی وەرزی نوێ، ئەو یاریزانە بەرشلۆنەیی بێت.
یۆشكۆ گڤاردیۆل، ئەو یاریزانە بەرگریكارە ئاستباڵایەی یانەی مانچستەر سیتییە، كە یانەی بەرشلۆنە لەگەڵ لە یاریزانان ئەلیساندرۆ بایتۆن خستوویەتیە پلانی دەستخستنیەوە، كە ئەمەی دوایی یاریزانی یانەی ئینتەر میلانە.
یانەی بەرشلۆنە دەیەوێ جمجۆڵەكانی بە پلان دەست پێ بكات و دڵی بەرگریی یانەكەی بۆ ساڵانێكی زۆر مسۆگەر و دڵنیا بكات، لەگەڵ چاودێریی گەڕانەویە یانەكە بۆ دۆخێكی دارایی كە بتوانێ گرێبەستێكی گەورە واژۆ بكات.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ باسی لەوە كردووە، كە ئەو جووڵانەی بەرشلۆنە بۆ پاڵپشتیی دڵی بەرگری، بۆ دوو حاڵەت دەگەڕێتەوە، كە ڕۆناڵد ئەراوخۆی 26 ساڵان و ئەندریاس كریستنسینی 29 ساڵانن، یەكەمیان ناچار بوو لە یاریكردن بووەستێ بۆ چارسەری هەندێ كێشەی وابەستە بە دۆخی دەروونی، هەروەها دووەم یاریزانیان لە 30ی حوەزیرانی ساڵی 2026ـدا گرێبەستەكەی كۆتایی پێ دێت.
بەرشلۆنە ئێستە پلان دانانێ بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی كریستنس بەهۆی زۆریی مووچەكەیەوە.
بەرشلۆنە دەیەوێ بەرگریكارێكی نوێ بباتە ریزەكانیەوە، كە بتوانێ كێشەی هێڵی پشتەوە لە نێوان چوار تا 5 ساڵ بە یەكجاری چارەسەر بكا و لەو رووەوە دڵەڕاوكێیان نەمێنێت.
گڤاردیۆل، بە بەرگریكارێكی تەواو گونجاو بۆ یانەی بەرشلۆنە دادەنرێ، سەرەڕای ئەوەی یانەی مانچستەر سیتی نیازی ئەوەی نییە یاریزانە سەرەكییەكانی بفرۆشێت.
بەڵام هەندێ گۆڕانكاری لەوانەیە بە بەرژەوەندیی یانەی بەرشلۆنەدا بشكێتەوە، لەوانە گەر پێپ گواردیۆلا یانەكە جێ بهێڵێ لە ماوەی هاوینی داهاتوودا، ئەوكات رەنگە بەرشلۆنە ئەو یاریزانەی دەست بكەوێ.
مانچستەر سیتی لە ساڵی 2022ـدا بە بەهای 90 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵ گڤاردیۆلدا واژۆ كرد، ئێستە بەهای بازاڕییەكەی دەگاتە دەوروبەری 70 ملیۆن یۆرۆ.
تواناكانی ئەو بەرگریكارە لەگەڵ ئەو پێوەرانەدا دەگونجێ و یەك دەگرێتەوە كە بەرشلۆنە دایناوە، یانەكە بە دوای دڵی بەرگریكدا دەگەڕێ كە وەكوو بەرگریكاریش یاری بكا، بشتوانێ بە باشی بە تۆپەوە دەربچێ، ئەزموونێكی زۆریشی لە ڕكەبەرییە گەورەكان هەیە بێ ئەوەی چووبێتە نێو ساڵەوە، خواستی ئەوەیشی هەیە لەگەڵ یانەیەكی گەورەی وەكوو بەرشلۆنە، ئەزموونێكی نوێ تاقی بكاتەوە.
گرێبەستی گڤاردیۆل لەگەڵ مانچستەر سیتی لە ساڵی 2028ـدا كۆتایی دێت، ئەوەش واتەی ئەوەیە یانەكە ناچارە لە ساڵی 2026ـدا دەستبەرداری ببێت. یان بیر لەوە بكاتەوە گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە.

یانه‌ی ڕاگه‌یاندراوێكی له‌باره‌ی دۆخی پێكانه‌كه‌ی پێدرییه‌وه‌ بڵاو كرده‌وه‌.
یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی ڕاگه‌یاندراوێكی له‌باره‌ی یاریزانی ئیسپانیی یانه‌كه‌ی پێدری گۆنزالێس بڵاو كرده‌وه‌، كه‌ له‌ یاریی یانه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر ڤیا ریاڵ به‌هۆی پێكانه‌وه‌ ئاماده‌ نه‌بوو.
له‌و یارییه‌ی دوێنی یه‌كشه‌ممه‌ له‌سه‌ر یاریگه‌ی لا سیرامیكا له‌ گه‌ڕی 18ی لا لیگادا به‌ڕێوه‌ چوو، پێدری به‌هۆی پێكانه‌وه‌ دابڕا.
هانز فلیكی راهێنه‌ری یانه‌كه‌، باسی له‌وه‌ كرد كه‌ پێدری به‌رده‌ست نه‌بوو، ئه‌مه‌شی پێ خۆش نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌شێكه‌ له‌ تۆپی پێ و پێم وایه‌ بۆ یاریی داهاتوو ئاماده‌ ده‌بێت.
یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ ڕاگه‌یاندراوێكی فه‌رمیدا، ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌هۆی پێكانێكی بچووك له‌ ماسوولكه‌كانی، پێدری یاری نه‌كرد، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ بۆ یاریی داهاتووی یانه‌كه‌مان به‌رانبه‌ر ئیسپانیۆل ئاماده‌ بێت.

لیڤه‌رپوول، به‌ئامانجگیراوێكی پێشووی به‌رشلۆنه‌ ده‌كاته‌ شوێنگره‌وه‌ی سه‌ڵاح
یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی، ده‌یه‌وێ یاریزانێك بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی یاریزانی میسڕیی یانه‌كه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح مسۆگه‌ر بكات، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا چاوی خستووه‌ته‌ سه‌ر یاریزانێك كه‌ پێشتر ئامانجی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ بوو.
هه‌رچه‌ند ناڕوونییه‌ك له‌سه‌ر داهاتووی محه‌مه‌د سه‌ڵاح له‌ لیڤه‌رپوول هه‌یه‌، به‌ڵام یانه‌كه‌ ده‌یه‌وێ هه‌رچۆنێك بێ شوێنگره‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و یاریزانه‌ مسۆگه‌ر بكا.
نیكۆ ویلیامز، یاریزانی یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباو، یه‌كێكه‌ له‌و یاریزانانه‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ هاوینی ڕابردوودا ویستی بیباته‌ ریزه‌كانیه‌وه‌، به‌ڵام دواتر دانوستانه‌كانی راگرت، یاریزانه‌كه‌یش له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی هه‌رێمی باسك گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ كرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستكاریكردنی مه‌رجسزای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی.
یانه‌ی لیڤه‌رپوول، ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌یه‌كی زۆر خه‌رج بكا، له‌ هاوینی ڕابردووشدا بڕی 470 ملیۆن یۆرۆی له‌ ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی ڕابردوودا خه‌رج كرد، بۆ به‌هێزكردنی ڕیزكانی، به‌ڵام ئه‌و ئامانجه‌ی نه‌پێكا و یانه‌كه‌ ئه‌مساڵ له‌ ئاستێكی خراپدایه‌ و چه‌ند یارییه‌كی له‌سه‌ریه‌ك دۆڕاند.
لای خۆیه‌وه‌ سایتی ڤیچاجیزی ئیسپانی باسی له‌وه‌ كردووه‌، كه‌ كارگێڕیی یانه‌ی لیڤه‌رپوول، ئاماده‌یه‌ سه‌رله‌نوێ بڕه‌پاره‌یه‌كی دیكه‌ خه‌رج بكا و ئه‌ماره‌ له‌پێناو ده‌ستخستنی نیكۆ ویلیامزه‌.
سایته‌ ئیسپانییه‌كه‌ باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ تۆپی پێی ئه‌ورووپی خۆی بۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له‌ ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی ساڵی 2026ـدا ئاماده‌ ده‌كا، لیڤه‌رپوول بایه‌خ به‌ نیكۆ ویلیامز ده‌دا و ئاماده‌ی گرێبه‌ستێكی 95 ملیۆن یۆرۆییه‌ بۆ ده‌ستخستنی ئه‌و یاریزانه‌.
باسی له‌وه‌ش كردووه‌ له‌گه‌ڵ مه‌رجسزای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كه‌ ده‌گاته‌ 95 ملیۆن یۆرۆ، دوای نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی به‌م دواییه‌ تا ساڵی 2035، یانه‌ ئینگلیزییه‌كه‌ به‌ یه‌كێك له‌و یانانه‌ داده‌نرێ، ده‌توانێ بڕه‌پاره‌ی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی ئه‌و یاریزانه‌ بدات.
به‌ تایبه‌ت كه‌ ئارنی سلۆت بۆ جێگره‌وه‌ی سه‌ڵاح ده‌گه‌ڕێ و خۆشی پێی وایه‌ ویلیامز زۆر گونجاوه‌ به‌ تایبه‌ت كه‌ ته‌مه‌نێكی كه‌می هه‌یه‌.
دوای هاوینێكی پڕ له‌ دانوستان و گفتوگۆ له‌پێاو ئه‌زموونێكی نوێ له‌ كامپ نۆ، له‌گه‌ڵ بوونی مه‌رجسزایه‌كی 58 ملیۆن یۆرۆیی، به‌ڵام ویلیامز بڕیاری دا كه‌ گرێبه‌ستێكی نوێ واژۆ بكاته‌وه‌ و ماوه‌یه‌كی زۆر له‌وێ بمێێته‌وه‌.
ئێسته‌ یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباو له‌ ریزبه‌ندیی هه‌شته‌م خولی ئیسپانییه‌، ئه‌وه‌ش وای له‌و یاریزانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ كردووه‌ كه‌ بیر له‌ چاره‌نووسی به‌ره‌و خولی ئینگلیزی بكاته‌وه‌، هه‌ ئه‌وه‌ش وا ده‌كات لیڤه‌رپوول به‌ توندی گره‌وی له‌سه‌ر بكات.
نیكۆ ویلیامز، به‌ چه‌ند پیكانێكه‌وه‌ نالاندی و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌رئاستی كرد، له‌گه‌ڵ كێشه‌ جه‌سته‌یی كه‌ ڕێی له‌وه‌ گرتووه‌ به‌ هه‌مان توانای جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورووپا ده‌ربكه‌وێ. سه‌ره‌ڕای ئه‌و داكشانه‌ی لیڤه‌رپوول، به‌ڵام متمانه‌ی ته‌واویان به‌وه‌ هه‌یه‌ یانه‌كه‌یان شوێنی ئه‌ستێره‌ گه‌وره‌كانی تۆپی پێیه‌.
مێدیای فیچاجیز باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ یانه‌ی لیڤه‌رپوول په‌یوه‌ندییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نیازی ویلیامز تێ بگه‌ن، ئه‌و كه‌ متمانه‌ی به‌وه‌یه‌ مۆندیالی 2026 بقۆزێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ریزی باشترین و گه‌وره‌ترین یاریزانه‌كانی جیهاندا بێ. لیڤه‌رپوول كه‌مته‌رخه‌می له‌ خه‌رجییه‌كان ناكا، دوای گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌لێكسانده‌ر ئیساك و فلۆریان وێرز، پێده‌چێ خۆی بۆ گرێبه‌ستێك و دوای سه‌ڵاح ئاماده‌ بكا، تیپی خه‌ونه‌كان كۆ ده‌كاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕكه‌به‌ری له‌سه‌ر هه‌موو ناسناوه‌كان بكه‌ن.