مامەیارە ئەحمەد – هەولێر
دوای به‌رامبه‌ربوون له دێربی له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ چێڵسی، میكێل ئارتێتای به‌ڕێوبه‌ری هونه‌ری یانه‌ی ئارسێناڵ رایگه‌یاند ده‌بوو یارییه‌كه ببه‌نه‌وه و گوتیشی به‌هانه ناهێنمه‌وه به‌ڵام پێكانهكانمان روو له زیادبوونه.
لە گەڕی سێزدەیەمی پرێمەرلیگ، یانەی چێڵسی لە نێو یاریگەی ستامفۆرد بریج بە 10 یاریزان خاڵێكی لە یانەی ئارسێناڵی پێشەنگی پرێمەرلیگ وەرگرت، راهێنەری تۆپوەشێنەكان (میكێل ئارتێتا) وەڵامی رۆژنامەنووسەكانی دایەوە و گوتی: یارییه‌كه‌ی دێربی به‌راستی دێربی راسته‌قینه بوو، یارییه‌كی تووند و ریتمێكی به‌رز بوو، به‌راستی زۆر سه‌رسامی یاریزانهكانمم و هه‌فته‌یه‌كی زۆر باشمان به‌ڕێكرد و یارییه‌كی زۆر نایابمان كرد، هه‌فته‌یه‌كی نایابمان به‌ڕێكرد و ده‌بوو سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین.
ئارتێتا گوتیشی: پێموایه له‌م یارییه‌ش ده‌مانتوانی سێ خاڵ ببه‌ینه‌وه، چێڵسیش له تۆپه جێگیره‌كان ركابه‌ری ئێمه‌ن و ئه‌وان حه‌وت گۆڵیان كردووه و ئێمه‌ش هه‌شت گۆڵمان تۆمار كردووه، نه‌بوونی یاریزانه‌كان به‌هانه نین، به‌ڵام به‌راستی پێكانی سالیبا و گابریال كاریگه‌ری له‌سه‌رمان هه‌بوو، هێشتا نازانم سالیبا چه‌ند داده‌بڕێت، به‌ڵام سبه‌ی دیسانه‌وه پشكنینی بۆ ده‌كه‌ینه‌وه، گابریالیش هێشتا چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی دیكه‌ی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی چاك ببێته‌وه، دوای كارته سوره‌كه ده‌بوو یارییه‌كه یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه، یاریزانه‌كانم تووند یارییان كرد و چوار كارتی زه‌ردمان وه‌رگرت، له ناوه‌ڕاستی گێمه‌كان یاریزانه‌كانم ئاگه‌دار كرده‌وه ئارامتر یاریی بكه‌ن و كارتی سور وه‌رنه‌گرن، پێكانه‌كان زۆرن و ئه‌مرۆش دوو یاریزان بۆ جاری یه‌كه‌م به‌شداریان له یارییه‌كی گه‌وره كرد و ناچاربووم.
لە لایەكی دیكەیشەوە، مارێسكای راهێنەری چێڵسی رایگەیاند پێش كارتە سوورەكەی ئەوان زۆر لە ئارسێناڵ باشتر بوون، دەشڵێت: وەرزێكی قورس چاوەڕێمانە تا دوایین سات دەجەنگین.

