ئەسعەد ئیسماعیل – هەولێر
فلامینگۆ بووه یه‌كه‌مین یانه‌ی به‌رازیلی چوار ناسناوی جامی لیبه‌رتادۆرس به‌ده‌ست بهێنێت و له یاریی كۆتایی به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر له پاڵمێراسی هاونیشتمانی برده‌وه، دوای گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ به‌رازیل هه‌زاران هانده‌ری یانه‌كه له شاری ریۆ دی جانێرۆ پێشوازیان له شاندی یانه‌كه كرد.
هەزاران هانده‌رانی فلامینگۆ دوای بردنەوەی جامی لیبەرتادۆرس رژاونه سه‌ر شه‌قامه‌كانی ریۆ دێ جانێرۆ و دەستیان بە ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كانیان كرد.
فلامینگۆ له یاریی كۆتایی جامی لیبه‌رتادۆرس له لیمای پایته‌ختی پیرۆ به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر له پاڵمێراسی برده‌وه و بۆ جاری چواره‌می له مێژوو ناسناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا. فلامینگۆ یه‌كه‌م ناسناوی بوو له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2022ـه‌وه كه پێشتریش له ساڵه‌كانی 1981 و 2019 بووه‌ته پاڵه‌وانی جامی لیبه‌رتادۆرس.
فلامینگۆ بووه یه‌كه‌مین یانه‌ی به‌رازیلی چوار جار ببێته پاڵه‌وانی جامی لیبه‌رتادۆرس و هه‌ریه‌كه له پاڵمێراس و گریمیۆ و ساو پاوڵۆ و سانتۆس سێ جار بوونه‌ته پاڵه‌وان، بەڵام فلامینگۆ ریكۆرده‌كه‌ی ریڤه‌ر پلێت و ئیستودیانتسی به چوار ناسناوی لیبه‌رتادۆرس یه‌كسان كرده‌وه كه له مێژوودا ئیندیپێندیتی به حه‌وت ناسناو و بۆكا جۆنیۆرز به شه‌ش ناسناو و پێنارۆڵ به پێنج ناسناو له فلامینگۆ زیاتر بوونه‌ته پاڵه‌وانی لیبه‌رتادۆرس.
فلامینگۆ له به‌رامبه‌ر پاڵه‌وانبوونی 24 ملیۆن دۆلار وه‌رده‌گرێت و بلیتی مۆندیالی یانه‌كانی 2029 یشی به‌ده‌ستهێنا و به‌شداریی له پاڵه‌وانییه‌تی ریكۆبا ده‌كات و رووبه‌رووی لانۆسی براوه‌ی سودائه‌مریكانا ده‌بێته‌وه و پله‌ی دووه‌می ئه‌و پاڵه‌وانییه‌تییه‌ش حه‌وت ملیۆن دۆلار ده‌باته‌وه و براوه‌ش 10 ملیۆن دۆلاری پێده‌درێت.
دوای بوونه پاڵه‌وانی فلامینگۆ یانه به‌رازیلییه‌كان حه‌وته‌مین وه‌رزه له‌سه‌ریه‌ك جامی لیبه‌رتادۆرس به‌رز ده‌كه‌نه‌وه و ده‌بنه پاڵه‌وان دواینجار یانه‌ی ریڤه‌رپلێت له ساڵی 2018 وه‌كو یانه‌یه‌كی جیاواز له به‌رازیل ناسناوه‌كه‌ی بردووه‌ته‌وه
فلامینگۆ پێشتر له ساڵی 2021 له یاریی كۆتایی جامی لیبه‌رتادۆرس به‌رامبه‌ر پاڵمێراس دۆڕا به‌ڵام ئه‌مساڵ تۆڵه‌ی خۆی كرده‌وه و نزیكیشه دووانه‌ی مێژوویی هاوشانی خولی به‌رازیلی بباته‌وه كه فلامینگۆ به كۆكردنه‌وه‌ی 75 خاڵ پێشه‌نگی گرتووه و پێنج خاڵ له نزیكترین ركابه‌ری دووره.

