ئەسعەد ئیسماعیل – هەولێر
تۆنی كرووس بەهۆی كارە خێرخوازییەكانی خەڵاتێكی گەورەی پێبەخشرا
تۆنی كرووس گه‌ڕایه‌وه بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ و به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و راهێنه‌ری یانه‌كه و سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا مێدالیای خاچی سوارچاكی پێدرا، تۆنی كرووس جگه له ژیانی یارییكردنی ئه‌م مێدالیایه‌ی له به‌رامبه‌ر كاره خێرخوازییه‌كانی وه‌رگرت، كه كرووس خاوه‌نی رێكخراوێكی خێرخوازییه و 10 ساڵه یارمه‌تی هه‌زاران منداڵی سه‌رتاسه‌ری جیهانی داوه.
دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له وازهێنانی له یارییكردن تۆنی كرووس گه‌ڕایه‌وه سانتیاگۆ بێرنابیۆ و خه‌ڵات كرا.
فڕانك ڤاڵته‌ر شتایمهری سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا له به‌رامبه‌ر كاره خێرخوازییه‌كان و ژیانی وه‌رزشی تۆنی كرووس مێدالیای خاچی سوارچاكی به‌خشی به ناوه‌ڕاستكاره ئه‌ڵمانییه‌كه
فلۆرێنتینۆ پێرێز و چابی ئاڵۆنسۆ و ئانتۆنی رۆدیگێر و فیدریكۆ ڤالڤێردیش له ریال مه‌درید ئاماده‌ی رێوره‌سمه‌كه بوون
تۆنی كرووس یه‌كه‌م كه‌س نییه مێدالیای خاچی سوارچاكی پێبدرێت پێشتر 7313 كه‌سی دیكه ئه‌و خه‌ڵاته‌یان پێدراوه.
دەقی لێدوانەكانی تۆنی كرووس
به‌راستی به به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م خه‌ڵاته زۆر دڵخۆشم، ئه‌مه واتای ئه‌وه‌یه رێزێكی زۆرم به‌ده‌ستهێناوه، به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م خه‌ڵاته‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كاره خێرخوازییهكانم و ته‌نیا به‌هۆی ژیانی وه‌رزشیم پێمنهدراوه، من ئامۆژگاری سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی جیهان ده‌كه‌م تا ده‌توانن یارمه‌تی هه‌ژاران و منداڵان بده‌ن، ده‌شزانم به‌شێكی زۆریان واده‌كه‌ن به‌ڵام پێویسته زیاتر بێت و كاری گه‌وره‌تر بكه‌ین، ئێمه‌ی یاریزانانی تۆپی پێ ده‌زانین ژیانی منداڵه هه‌ژاره‌كان چۆنه بۆیه ده‌بێت په‌یامه‌كانمان بگه‌یه‌نین و هاوكاری زیاتریان بۆ كۆبكه‌ینه‌وه و ئێمه‌ی یاریزانانی تۆپی پێ ببین به نموونه‌ی باڵایان.
كرووس خاوەنی رێكخراوی مرۆییە
تۆنی كرووس كه وه‌رزی رابردوو له ته‌مه‌نی 34 ساڵی وازهێنانی له یارییكردن راگه‌یاند به یه‌كێك له باشترین یاریزانه‌كانی مێژووی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا داده‌نرێت و له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید 23 ناسناوی برده‌وه كه پێنج ناسناویان چامپیۆنزلیگ بوو، جگه له‌وه‌ش تۆنی كرووس خاوه‌نی رێكخراوێكی مرۆییه كه 10 ساڵ پێش ئێستا له‌لایه‌ن خێزانه‌كه‌یه‌وه دامه‌زرا و له رێگه‌ی ئه‌و رێكخراوهشهوه یارمه‌تی هه‌زاران منداڵیان له سه‌رتاسه‌ری جیهان داوه.

