ئەسعەد ئیسماعیل – هەولێر
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە ئۆنڵاین دەنگی بە هاندهرانى يانهى زاخۆ دا، لەپێناو بەدەستهێنانی خەڵاتی زە بێستی فیفا، وەکو باشترین هاندەرانی جیهان، دوای دەنگدانەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان چوارچێوەی پاڵپشتی بۆ هاندەرانی زاخۆ لەسەر ئاستی نێوخۆ و دەرەوە فراوانتر بوو.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، به دهنگدانى ئۆنڵاين پشتگيریم له هاندهرانى يانهى وهرزشيى زاخۆ كرد بۆ ئهوهى نازناوى باشترين هاندهری 2025 لهسهر ئاستى جيهان ببهنهوه.
نێچێرڤان بارزانی ڕاشیگەیاند، هيواخوازە ههموو كوردستانييان له ههر كوێ بن، بهشدار بن و دهنگ بە هاندەرانی زاخۆ بدەن بۆ ئهوهى نازناوه جيهانييهكه ببهنهوه.
نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت: سوپاس بۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان ناسراو بە فیفا دەكات که هاندهرانی یانهی زاخۆی به یهکێک له 3 بەربژێرەكەی جیهان دهستنیشان کرد.
تاوەکو ئێستا فیفا وادەی تەواوەتی بەڕێوەچوونی رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی زە بێستی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام هاندەران تاوەکو شەوی 28 ئەم مانگە، دەتوانن لە رێگەی ماڵپەری فیفا دەنگ بە هاندەرانی یانەی زاخۆ بدەن.
دوای دەنگدانەكەی نێچیرڤان بارزانی، دەیان بەرپرس و بەڕێوەبەری دام و دەزگایەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پاڵپشتی خۆیان بۆ یانەی زاخۆ راگەیاند و بە ئۆنلاین بۆ باشترین هاندەرانی جیهان دەنگیان بە هاندەرانی زاخۆ دا.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر هەرزوو بەشداریی كەمپەینی دەنگدان بە هاندەرانی زاخۆ كرد و بەشێوەی ئۆنلاین دەنگی دا، دواتر موشیر محەمەد قائیمقایمی زاخۆ و سەردار ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی وەرزش بە هەمان شێوە دەنگیان دا، پاشان سەرۆك و ئەندامانی دەستەی كارگێری هەر چوار یانە كوردستانییەكە بەشدارییان لە كەمپەینی پاڵپشتیكردنی هاندەرانی زاخۆ كرد.
لە لایەكی دیكەیشەوە هەڵمەتی دەنگدان بە هاندەرانی زاخۆ گەیشتە ناوچەكانی خوار و ناوەڕاستی عێراق، تەنانەت لە بەسرە هاندەران بەلێشاو بەشدارییان لە كەمپەینی پاڵپشتیكردنی هاندەرانی زاخۆ كرد.
وەرزی رابردوو لە خولی ئەستێرەكانی عێراق، هاندەرانی زاخۆ پێش یارییەكەیان بەرامبەر حدوود لە رۆژی 13ـی ئایاری ئەمساڵ، 30 هەزار بووكەڵەیان فڕێدایە نێو یاریگە، دواتر سەرجەم بووكەڵەكانیان كۆكردەوە و بەخشرایە ئەو منداڵانەی بەدەست نەخۆشییەوە دەناڵێنن، بەتایبەتی تووشبووانی شێرپەنجە، ئەم هەڵوێستەی هاندەرانی زاخۆ وایكرد بە فەرمی فیفا هاندەرانی ئەو یانە كوردستانییە هاوشانی هاندەرێكی ئیسپانیا و ئەرجەنتین بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین هاندەرانی ساڵ بەربژێر بكات.

