شیڤان شێرزاد – هەولێر
وەرزشوانێکی دیاری کوردستان، لەبەردەم مایکی وەرزشی “هەولێر و هەڵبژاردن”ـدا ڕاشکاوانە دەپڕژێتە نێو مێژووی ئەو هێزەی کوردستانی ئاوێزانی جوانیی و سەقامگیرییەکی پتەوکرد و هەولێری کرد بە سەنتەری بازرگانی جیهان و ناوی وەرزشوان و هونەرمەند و ئەدیبانی لەژێر درووشمی پێشمەرگەدا بە گەلانی جیهان ناساند و ئێستاش لەبەردەم پڕۆسەیەکی دیموکراسیدایە و ڕاو و سەرنجی وەرزشوانانی لە گشت بوارەکان تۆپی پێ و باسکە و مەلەوانی و لەشجوانیی و پایسکڵ سواری و هتد.. بە گرنگ دەزانێت.
لەم سۆنگەوەش “مەڕوان عەبدولمەجید” وەک پاڵەوانێکی لەشجوانی و خاوەن چەندین میدالیایە و پەنجە دەخاتە سەر ئەو مێژووەی، کە وەک وەرزشوانێکی کورد لە پاڵەوانێتیە نێوخۆییەکاندا بەشداربووە و دەستکەوتی مەزنی لە پاڵ چەند پاڵەوانێکی دیکەی کوردستان بەدەستهێناوە و بۆ “هەولێر” دەڵێت” پارتی لە پشتەوەی هەموو سەرکەوتنەکانم بووە، چونکە توانیوویەتی کەشێکی ئارام بۆ ئێمەی وەرزشوان دروست بکات، کە بتوانین ڕاهێنان بکەین و بەشداری لە پاڵەوانێتیە نێودەوڵەتیەکانی دنیا بکەین، کە لە پێشووتردا خەونی هەموو وەرزشوانانی کورد بووە و ئێستاش لەسەر دەستی ئەو حیزبە خاکەڕەو و نیشتمانپەروەرەدا بەدی هاتووە، بۆیە ئەمڕۆ و سبەی و ئاییندە، هەر پارتی فریادڕەسە بۆ ئەو گەلە و تاکە هێزە توانیوویەتی بێ جیاوازی خزمەت بە گشت چین و توێژەکان و گشت سێکتەرەکانی حوکمڕانی بکات لە هەرێمی کوردستان، ئەگەر ئەمڕۆش بەڵێنی وەفا بە سەرکردەی نەتەوەییمان سەرۆک بارزانی بدەین، کە ئێمە لەژێر چەتری ئەو ڕێبازەدا خزمەت دەکەین و سەرکەوتن بکەین بە ناونیشانمان دەنگ بە لیستی ٢٧٥ـی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەین و بەڵانسی سەرکەوتن لە کوردستان بەرز دەکەینەوە و جارێکیتر پارتی دەکەینەوە بە سەرمەشقی سەرکەوتنەکانی کورد لە بەغدا و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا.

