ئەسعەد ئیسماعیل – هەولێر
تا دێت ركابەرییەكانی پاڵەوانێتی تێنسی شەنگهای چینی لەسەر ئاستی پیاوان و خانمان گەرمتر دەبێت، جۆكۆڤیچ قۆناغ بە قۆناغ بەرەو كۆتایی هەنگاو دەنێت، لە لایەكی دیكەیشەوە خانمە تێنسزانێكی ئەمریكا لە بردنەوەی نازناوەكە نزیك بووەتەوە.
جۆكۆڤیچ گه‌یشته قۆناخی دووه‌می ماسته‌رزی شه‌نگهای
جۆكۆڤیچی سڕبی له قۆناخی یه‌كه‌می ماسته‌رزی هه‌زار خاڵی شه‌نگهای رووبه‌رووی مارین چیلیچی كڕواتی بووه‌وه، له سێتی یه‌كه‌م جۆكۆڤیچی به‌ربژێری چواره‌می ماستهرزهكهی چین سه‌ختی زۆری بینی و حه‌وت شه‌ش له تایبرێك سه‌ركه‌وت، له سێتی دووه‌م جۆكۆڤیچ ده‌ستی به‌سه‌ر یارییه‌كه‌دا گرت و شه‌ش چوار كۆتایی پێهێنا.
ئەم ئەنجامەش جۆكۆڤیچی سڕبی و پاڵه‌وانی چوار جاری ماسته‌رزی شه‌نگهای گه‌یشته قۆناخی دووه‌م و له‌وێش رووبه‌رووی یانیك هانفمانی ئه‌ڵمانی ده‌بێته‌وه.
تایلۆر گه‌یشته قۆناخی دووه‌می ماسته‌رزی شه‌نگهای
تایلۆر فریتزی تێنسزانی ئه‌مریكی له قۆناخی یه‌كه‌می شه‌نگهای رووبه‌رووی مارۆسانی هه‌نگاری بووه‌وه، له سێتی یه‌كه‌م مارۆسان شه‌ش دوو سه‌ركه‌وت به‌ڵام فریتز له تایبرێك حه‌وت شه‌ش ئه‌نجامی سێته‌كانی یه‌كسان كرده‌وه، له دواین سێت جارێكی دیكه یارییه‌كه رۆشته‌وه تایبرێك و دووباره تایلۆر فریتز به ئه‌نجامی حه‌وت شه‌ش سه‌ركه‌وت.
بەم ئەنجامەش تایلۆر فریتز گه‌یشته قۆناخی دووه‌می ماسته‌رزی شه‌نگهای و له‌وێش رووبه‌رووی جیۆڤانی فڕه‌نسی ده‌بێته‌وه، ئەمەش لە كاتێكدا بوو زۆربەی پێشبینییەكان ئەوە بوون تایلۆر فریتز لەم یارییە ماڵئاوایی دەكات.
گۆڤین قۆناغی دووەمی بڕی
داڤید گۆفین تێنسزانی بەلجیكا، گه‌یشته قۆناخی سێیه‌می ماسته‌رزی شهنگها، ئەمەش لە كاتێكدا بوو گۆفین له قۆناخی دووه‌می شه‌نگهای رووبه‌رووی بێن شێڵتۆنی ئه‌مریكی بووه‌وه.
له سێتی یه‌كه‌م گۆفین شه‌ش دوو سه‌ركه‌وت و سێتی دووه‌میشی شه‌ش چوار برده‌وه، بەم ئەنجامەش داڤید گۆفین گه‌یشته قۆناخی سێیه‌می ماسته‌رزی هه‌زار خاڵی شه‌نگهای و له‌وێش رووبه‌رووی گابریال دیالۆی كه‌نه‌دی ده‌بێته‌وه.
هۆلگێر خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو
هۆلگێر روون له قۆناخی یه‌كه‌می ماسته‌رزی شه‌نگهای رووبه‌رووی سباستیان بایزی ئارجێنتینی بووه‌وه، له سێتی یه‌كه‌م روون كه به‌ربژێری ده‌یه‌می ماستهرزهكهیه حه‌وت پێنج سه‌ركه‌وت و سێتی دووه‌میشی شه‌ش چوار برده‌وه، بەمەش هۆلگێر روون گه‌یشته قۆناخی دووه‌م و له‌وێش رووبه‌رووی ئۆگۆ هامبێرتی فڕه‌نسی ده‌بێته‌وه.
حێسیكا لە نازناوێكی دیكە نزیك دەبێتەوە
جێسیكا پیگۆلا خانمە تێنسزانی ئەمریكا گه‌یشته یاریی پێشكۆتایی پاڵه‌وانییه‌تی تێنسی چین، ئەمەش لە كاتێكدا بوو پیگۆلا له چاره‌كی كۆتایی رووبه‌رووی ئێما ناڤارۆی هاونیشتمانی بووه‌وه.
له سێتی یه‌كه‌م پیگۆلا دۆڕا و ناڤارۆ له تایبرێك به ئه‌نجامی حه‌وت شه‌ش سه‌ركه‌وت، له سێتی دووه‌م پیگۆلا سێته‌كانی یه‌كسان كرده‌وه و شه‌ش دوو سه‌ركه‌وت و سێتی كۆتاییشی به‌ئاسانی شه‌ش یه‌ك برده‌وه.
پیگۆلای تەمەن 31 ساڵان گه‌یشته یاریی پێشكۆتایی پاڵه‌وانییه‌تی تێنسی چین و له‌وێش شكستی لیندا نۆسكۆڤای چیكی هێنا و گەیشتە یاریی كۆتایی پاڵەوانێتییەكە.

