ئەسعەد ئیسماعیل – هەولێر
ئەمشەو رێورەسمی بەخشینی خەڵاتی باڵۆن دۆر بەڕێوە دەچێت، خوان لاپۆرتا، سەرۆكی یانەی بارسێلۆنا هاوشانی لامین یامال و شاندێكی گەورە ئامادەی ئاهەنگەكە دەبێت كە تێیدا 30 یاریزان ركابەری دەكەن لەسەر وەرگرتنی خەڵاتەكە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 22 ئەیلوولی 2025، رێورەسمی بەخشینی خەڵاتی باڵۆن دۆری 2025 لە پاریس ساز دەكرێت، لە نێو 30 یاریزانی بەربژێر، زۆرترین ئاماژەكان بۆ ئەوەن خەڵاتەكە لە نێوان ئەم 3 یاریزانە (عوسمان دێمبێلی، لامین یامال و ئەشرەف حەكیمی) یەكلایی دەبێتەوە، بەڵام بەرگریكارە مەغریبییەكە بە بەرارودی دوو یاریزانەكەی دیكە هەلی بردنەوەی خەڵاتەكەی كەمترە.
كەی، لە كوێ، براوەی خەڵاتەكە ئاشكرا دەبێت؟
خەڵاتی باڵۆن دۆر، خەڵاتێکی ساڵانەیە دەدرێتە باشترین یاریزانی تۆپی پێی وەرزی پێشووتر، خەڵاتەكەش رۆژی دووشەممەی داهاتوو لە كۆشكی (شالێتی) لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا دەبەخشرێت، رێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتەكەش لە كاتژمێر 09:00ـی شەو دەستپێدەكات. ئاهەنگی بەخشینی خەڵاتەكەش لەلایەن كەناڵەكانی لكیپ، تی ئێن تی سپۆرتس و دیسكەڤەری ڕاستەوخۆ پەخش دەکرێت.
پێشكەشكارانی رێوڕەسمەكە كێن؟
ئاهەنگە لە لایەن دوو پێشكەشكاری ناودار كە پێكهاتوون لە ئەفسانەی پێشووی تۆپی پێی هۆڵەندی رۆد گۆلێت براوەی تۆپی زێرینی ساڵی 1988 هاوشانی (كەیت سكۆت) رۆژنامەنووسی بەریتانی بەڕێوە دەچێت، بە گوێرەی میدیایەكانی فەرەنسا رۆناڵدینیۆی بەرازیلی، ئەستێرەی پێشووی یانەكانی بارسێلۆنا، ئەیسی میلان و پاریس سانجێرمان لەڕێورەسمی بەخشینی خەڵاتی باڵۆن دۆر ئامادە بێت و خەڵاتی باڵۆن دۆری 2025 رادەستی براوەی خەڵاتەكە دەكات.
19 كەسی بارسێلۆنا لە ئاهەنگە ئامادەن دەبن
لامین یامال و رافینیا و 19 کەسی دیکە لە یانەی بارسێلۆنا دەچنە پاریس و لە رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی باڵۆن دۆر ئامادە دەبن.
رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنیا ئاشکرای کردووە، خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا و شاندێکی گەورە لە یانە کاتالونییەکە گەشتی پاریس دەکەن و رۆژی دووشەممە لە رێوڕەسمی باڵۆن دۆر ئامادە دەبن، هەریەکە لە رافینیا و لامین یامال بەشێکن لە شاندەکەی بارسا، بەڵام رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و پێدری ناچنە پاریس و لە رێوڕەسمی باڵۆن دۆر ئامادە نابن.
رادیۆی کادێنا کۆپێی ئیسپانی راشیگەیاندووە، رۆناڵدینیۆ ئەستێرەی پێشووی بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان و ئەیسی میلان لە رێوڕەسمی باڵۆن دۆری ئەمجارە خەڵاتەکە بە باشترین یاریزانی جیهان دەبەخشێت و بە دەستی خۆی خەڵاتی باڵۆن دۆر بە یاریزانی براوە دەدات، کە وابڕیارە ئێوارەی دووشەممە لە پاریس رێوڕەسمی باڵۆن دۆر رێکبخرێت، بەڵام ریال مەدرید ساڵی رابردوو بایکۆتی رێوڕەسمەکەی کرد و ئەمساڵیش فلۆرێنتینۆ پێرێز بڕیاریداوە بایکۆتی بکات و هیچ کەسێک لە یانە مەدریدییەکە ناچێتە پاریس.
لامین یامال ئەستێرەی بارسێلۆنا و عوسمان دێمبێڵی ئەستێرەی پاریس سانجێرمان بەربژێری سەرەکین بۆ ئەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆری ئەمساڵ بەدەست بهێنن.
ئەو 30 یاریزانە كێن بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باڵۆن دۆر 2025 بەربژێر كراون؟
• عوسمان دێمبێلی (فەرەنسا ـ پاریس سانجێرمان(
• جیانلویجی دۆنارۆما (ئیتاڵیا ـ پاریس سانجێرمان ـ مان سیتی(
• جود بێلینگهام (ئینگلاند ـ ڕیال مەدرید(
• دیزێری دوێ (فەرەنسا ـ پاریس سانجێرمان(
• دێنزێل دامفریز (هۆڵەندا ـ ئینتەرمیلان(
• سێرهۆ گیراسی (غینیا ـ دۆرتمۆند(
• ئێرلینگ هالاند (نۆرویج ـ مان سیتی(
• ڤیکتۆر گیۆکێرێس (سوید / ئارسناڵ(
• ئەچرەف حەکیمی (مەغریب / پاریس سانجێرمان(
• هاری کەین (ئینگلاند ـ بایرن میونشن(
• کڤاراتسخیلیا (جۆرجیا ـ پاریس سانجێرمان(
• ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی (پۆڵەندا ـ بارسێلۆنا(
• ئەلێکسیس ماک ئالیستێر (ئارجێنتینا ـ لیڤەرپوول(
• لاوتارۆ مارتینێز (ئارجێنتینا ـ ئینتەرمیلان(
• سکۆت مەکتۆمینای (سکۆتلەندا ـ ناپۆلی(
• کیلیان ئێمباپێ (فەرەنسا ـ ڕیال مەدرید(
• نونۆ مێندێز (پۆرتوگال ـ پاریس سانجێرمان(
• جواو نێڤێس (پۆرتوگال ـ پاریس سانجێرمان(
• پێدری (ئیسپانیا ـ بارسێلۆنا(
• کۆل پاڵمەر (ئینگڵاند ـ چێڵسی(
• مایکل ئۆلیس (فەرەنسا ـ بایرن میونشن(
• ڕافینا (بەڕازیل ـ بارسێلۆنا(
• دیکلان ڕایس (ئینگلاند ـ ئارسێناڵ(
• فابیان ڕویز (ئیسپانیا ـ پاریس سانجێرمان(
• ڤێرجیل ڤان دایک (هۆڵەندا ـ لیڤەرپوول(
• ڤینیسیۆس (بەڕازیل / ڕیاڵ مەدرید(
• محەمەد سەڵاح (میسر ـ لیڤەرپوول(
• فلۆرییان ڤێرتز (ئەڵمانیا ـ لیڤەرپوول(
• ڤیتینیا (پۆرتوگال ـ پاریس سانجێرمان(
• لامین یامال (ئیسپانیا / بارسێلۆنا(
ئەو خەڵاتانەی دیكە كامانەن کە لە رێورەسمی خەڵاتەكە دەبەخشرێن؟
• تۆپی زێرینی پیاوان
• تۆپی زێرینی خانمان
• خەڵاتی باشترین یاریزانی لاو (پیاوان)
• خەڵاتی باشترین یاریزانی لاو (خانمان)
• خەڵاتی یاشین بۆ باشترین گۆڵپارێزی پیاو
• خەڵاتی یاشین بۆ باشترین خانمە گۆڵپارێز
• خەڵاتی کرۆیفی (بۆ باشترین ڕاهێنەری پیاوان)
• خەڵاتی کرۆیفی (بۆ باشترین ڕاهێنەری خانمان)
• خەڵاتی باشترین یانەی پیاوان
• خەڵاتی باشترین یانەی خانمان
• خەڵاتی گێرد مۆلەری پیاوان (گۆڵکاری ساڵ)
• خەڵاتی گێرد مۆلەری خانمان (گۆڵکاری ساڵ)
• خەڵاتی سوکرات بۆ (باشترین یاریزانی پیاو و ئافرەت لەڕووی پێگەی كۆمەڵایەتی و رەفتاری وەرزشی)

