مامەیارە ئەحمەد – هەولێر
گۆڵپارێزی تازەهاتووی یانەی بەرشلۆنە (خوان گارسیا) سەرنجەكانی لەنێو یانە و دەرەوەی یانەكە بەرەو خۆی ڕاكێشا، دوای ئەوەی لە سێ یاریی یەكەمی خولی ئیسپانی، ئاستێكی باشی پێشكەش كرد.
ژمارەكانی بەراورد بە هەریەك لە مارك ئەندریە تیر شتیگن و ڤۆیچی چیزنی، زۆر باشن و ڕكەبەرییان دەكات.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاوی كردەوە كە گارسیا، بەو سێ یارییەی كردوویەتی، بە تێكڕا لە هەر یارییەك سێ لێدانی گەڕاندووەتەوە، بەو جۆرەش سەركەوتووە بەسەر هەریەك لە تیر شتیگن كە ڕێژەی 2.63ی هەیە (986 لێدانی لە 422 یاریدا گەڕاندووەتەوە) و چیزنییش كە دەگاتە 2.06 و 62 لێدانی لە 30 یاریدا گەڕاندووەتەوە.
سەرەڕای ئەوەش، ئەو دوو گۆڵپارێزە بە ئەزموون و لێهاتووییان دەناسرێنەوە، بەڵام گۆڵپارێزەكەی پێشتری یانەی ئیسپانیۆل، پێویستی بە كاتە بۆ سەلماندنی بە تێپەڕبوونی كات.
لە دەركەوتنی بەرانبەر یانەی رایۆ ڤالیكانۆ، گارسیا بە شێوەیەكی زۆر باش دەركەوت، دوای ئەوەی تیپەكەی لە 5 هەلی مەترسیدار رزگار كرد، سەرەڕای ئەوەی دوو حاڵەتیان دواتر بە ئۆفساید ژمێردران، بەڵام ئەو هەر بەرپەرچی دانەوە.
گارسیا پێش چەند ڕۆژێكیش، خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی تۆپگێڕەوەی ئیسپانیای بۆ مانگی ئاب وەرگرت، بە هۆی ئەو تۆپە یەكلاكەرەوەی بەرانبەر رایۆ ڤالیكانۆ، كە خاڵێكی بۆ یانەكەی مسۆگەر كرد و تواناكانی زیاتر دەرخست.
دەستەی خولی ئیسپانیا، ئەو لێدانەی بە باشترین گەڕانەوە دانا، كاتێك لە ماوەیەكی نزیك و كەمەوە تۆپەكەی ئاڕاستە كرا و گەڕاندیەوە و لە دەنگداندا بەسەر گەڕانەوەكەی گۆڵپارێزی یای سڤیلیە سەركەوت.
لەو كاتەوەی گرێبەست لەگەڵ خوان گارسیا كراوە، ڕوونە كە گارسیا بە گرێبەستێكی ژیرانە دەزانرێ، یانەكە ئەو هەلەی لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینە قۆستەوە بۆ واژۆكردنی ئەو گۆڵپارێزە، كە هاوئاستی تیر شتیگن و چیزنی و ئینیاكی بینیای خواستراو لە ئێلچی.

